یان هەموومان یان هیچمان

گۆرانی "یا هەموومان یان هیچمان" نمایشێکی نوێی ژنە تێکۆشەرەکانی ئەفغانستانە، کە جەخت لەسەر بەردەوامیی خەبات تا ئازادی ژنانی ئەم وڵاتە دەکاتەوە.

 

ئەم ژنە تێکۆشەرانە ئێستا پێشوازی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران دەکەن و ئازادی ژنان لە ئێران بە پێشەکی ئازادی خۆیان دەزانن، چونکە لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کە بە باوکی هەموو توندڕەوییەکان ناسراوە، لە ناوچەکەشدا تاڵیبان هیچ بژاردەیەکی دیکەی نابێت جگە لە کۆتایی هاتن.