تابلۆی" شاعیر"

تابلۆی "شاعیر" بە زەیت لەسەر کانڤاس لەلایەن هونەرمەندی سویسری فریتز زوبێر بویلەر ١٨٢٢-١٨٩٦، لە ساڵی ١٨٨٠ کێشراوە.

 

وێنەی شاعیرێکی ژنە کە لە خەیاڵی خۆیدا یاری دەکات بۆ پێکهێنانی یەکێک لە شیعرەکانی، لەسەر کورسییەکی دار دانیشتووە و پشتی بە مێزەکەی بەردەمیدا داوەتەوە، کە کاغەز و کوپێک قاوەی لەسەرە و لە دەستی ڕاستیدا قەڵەمێکی بەدەستەوەیە بۆ نووسینی شیعر.

 

خەیاڵ و سۆز و خۆشەویستییەکی فراوان بۆ نووسین وا دەکات ئەم ژنە خۆی لە دونیای ڕاستەقینە داببڕێت و لە خەیاڵیدا ڕۆبچێت، لە پشتیەوە هاوژین و منداڵەکانی بە نیگایەکی سەرسوڕمانەوە سەیری بارودۆخەکەی دەکەن.

 

دیمەنەکە لە ژووری میواندا کێشراوە و پەنجەرەیەکی ڕووی لە مێزی شاعیر ەکەیە و لە بەردەمیدا کورسییەکی دار هەیە کە پارچە جلوبەرگی لەسەرە، لە پشتیەوە کچەکەی پشتی بە کورسییەکەدا داوەتەوە و بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکات، سەبارەت بە هاوژینەکەی لە پشت کچەکەیەوە وەستاوە و کوڕێکی ساوای لە باوەشدایە کە بە سەرنجەوە سەیری ژنەکە دەکات.

 

بەشێک لە شووشەکە لە تابلۆکەدا دەردەکەوێت و بەشێکیش لە ئاوێنە گەورەکەدا، هونەرمەندەکە ڕەنگی تۆخی بەکارهێناوە لە باکگراوندەکەدا، جگە لە جلی ژنەکە و ئەو کورسییەی کە لەسەری دادەنیشێت، ڕەنگی قاوەیی سووک و سەرنجڕاکێشی بۆ بەکارهێناوە.