تابلۆی"ژنێک نامە دەنووسێت"

هونەرمەندی هۆڵەندی یۆهانس ڤێرمیر لە تابلۆی "ژنێک نامە دەنووسێت" ژنێکی پێشانداوە لەسەر مێزێک دانیشتووە و لە ژوورێکی تاریکدا نامەیەک دەنووسێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەرمەندی هۆڵەندی یۆهانس ڤێرمیر، کە لە ساڵی ١٦٣٢ لە شاری دێلفتی هۆڵەندا لەدایکبووە، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندەکانی سەدەی زایینی لە ئەوروپا دادەنرێت، زۆرجار بۆیەی گرانبەهای بەکاردەهێنا و بە تایبەتی بەناوبانگ بوو بە چارەسەرە ناوازەکەی و بەکارهێنانی ڕووناکی لە کارەکانیدا، تەنها ٣٦ تابلۆی بەرهەمهێناوە.

 

یەکێک لە تابلۆ بەناوبانگەکانی بریتییە لە "ژنێک نامە دەنووسێت"، کە لە ساڵی ١٦٦٥دا کێشاویەتی، تیایدا ژنێک لەسەر مێزێک دانیشتووە و لە ژوورێکی تاریکدا نامەیەک دەنووسێت، جلێکی زەردی لەبەردایە کە بە پەڕێکی سپی ڕازاوەتەوە، لەگەڵ دوو ئەڵقەی مرواری و باندی قژی سپی.

 

ڕووناکی ناو تابلۆکە لە گۆشەی چەپەوە دەکەوێتە سەر زەوییەکە، دیزاینی ناو تابلۆکە توند و تۆڵە و هەستێکی ئەندازەیی دەردەخات، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی هونەری نیگارکێش یۆهانس ڤێرمیر، ڕەنگەکان لە تابلۆکەدا وەک تێکەڵەیەکی بێدەنگ و هاوسەنگ لە زەرد و شین و قاوەیی دەردەکەون و بوونەتە نیشانەی جیاوازی بۆ نیگارکێش.