فیلمی"نەوارە"

فیلمی "نەوارە" فیلمێکی درامای میسرییە و لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەکەمجار نمایشکرا، سێیەم فیلمە لە نووسین و دەرهێنانی حەلا خەلیل.

 

نەوارە، ئەکتەری میسری مینا شەلابی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، ژنێکی هەژاری میسرییە و بە پێکەنینەوە ڕووبەڕووی دڕندەیی و نادادپەروەری ژیان دەبێتەوە، لەگەڵ داپیرەی لە گەڕەکێکی هەژاردا دەژی و وەک خزمەتکار لە ماڵی وەزیرێکی پێشوودا کاردەکات .

 

فیلمەکە ئەو ئازارانەی نیشان دەدات کە نەوارە لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی ٢٥ی کانوونی دووەمی٢٠١١ لە میسردا تووشی بووە.

 

لە سەرەتای شۆڕشدا ئەو بنەماڵەیەی کە نەوارە کاریان بۆ دەکات ناچار دەبێت وڵات بەجێبهێڵێت و داوای لێدەکات لە نەبوونی ئەواندا ئاگاداری ماڵەکە بێت، بەڵام قەدەغەکردنی سەفەر و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەو خێزانە دەرچووە و پارەی نەوارەش کە لە ماڵەکەدا بوو دەستی بەسەردا گیرا و هیچی نەمابوو.

 

فیلمەکە پرسە کۆمەڵایەتییە ڕاستەقینەکانی مرۆڤی خستەڕوو، هەروەها تیشکی خستەسەر نەهامەتیەکانی هەژاران لە میسر کە هۆکاری هەڵگیرسانی شۆڕش بوو.

 

خانمە ئەکتەر مینا شەلابی خەڵاتی "مارەی درێژ"ی بۆ باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی سەرەکییەوە.