تابلۆی "بازاڕ بە چرای مۆم"

دیمەنێکی شەوانەیی بێدەنگە و ژنێکی گەنج لە شەودا لە بازاڕێکدا سەوزە و میوە دەفرۆشێت، کە لەلایەن نیگارکێشی هۆڵەندی تروس ڤان سێندێلەوە لە تابلۆکەی "بازاڕ بە چرای مۆم"دا بەرجەستە بووە.

نیگارکێشی هۆڵەندی تروس ڤان سێندێل لە نێوان ساڵانی  ١٨٢٢- ١٨٢٨ لە ئەکادیمیای شاهانەی هونەرە جوانەکان لە ئەنتۆرب خوێندوویەتی، لەگەڵ دەرچوونیدا مەدالیای زێڕینی پێبەخشراوە بۆ وێنەکێشانی دیدگا.

 

وەک وێنەکێشی پۆرترێت دەستی بە کارەکانی کردووە و دواتر لە ژێر تیشکی مانگدا دیمەنی سروشتی نیگارکێشاوە، بەڵام لە ساڵی ١٨٦٩ تابلۆی ئەزموونی بەرهەمهێناوە کە بە چرا ڕووناک کراونەتەوە، هەروەها بەشدارێکی هەمیشەیی بووە لە پێشانگای وەستاکانی ژیان و ساڵۆنە سێ قۆڵییەکان و لە ساڵی ١٨٢٤ وەک ئەندامی ئەکادیمیای شاهانەی هونەرە جوانەکانە لە ئەمستردام.

 

لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٨٤٠دا لە پێشانگاکانی پاریس و لەندەن چەندین مەدالیای بەدەستهێناوە، بەهۆی تابلۆکانی وێناکردنی ژیانی ڕۆژانە، کە بەشێکی زۆری چرا یان مۆمیان تێدابوو.

 

یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی تابلۆی "بازاڕ بە چرای مۆم"ە، کە لە ساڵی ١٨٦٩دا کێشاویەتی، تیایدا ژنێکی گەنجی وێنا کردووە کە شەوانە لە بازاڕێکدا لە ژێر تیشکی مانگدا وەستاوە و بە سەبەتەی سەوزە و میوە دەورەدراوە و لە پێشەوەیە لە سەر مێزەکە مۆمێک بوو کە تابلۆکەی داگیرساندبوو.

 

ژنەکە جلوبەرگی کولتووری هۆڵەندی لەبەردایە، لە پشتیەوە دیمەنەکە بە باشی ڕوون نییە چونکە جوڵەی خەڵک خاو دەردەکەوێت و بیناکان لە دوورەوە لە کەشێکی تاریکی و تەمدا خۆیان نیشانداوە.