پەرتوکی ئەمڕۆ: سەمای کەزی و ڕووبار

ڕۆمانی سەمای کەزی و ڕووبار، لەلایەن وەفا عەبدولڕەزاق نووسراوە، نووسەری کەرکوکی ڕووناک شوانی کاری وەگێڕی بۆ زمانی کوردی-سۆرانی بۆکردووە، لەلایەن ناوەندی ڕوناکبیری ئەندێشەوە چاپکراوە.

 

ڕۆمانی سەمای کەزی و ڕووبار باس لە شەڕی کۆبانێ و شەڕڤانانی ژن دەکات، کە چۆن دژ بە چەتەکانی داعش بەرخۆدانی و ڕۆڵی مێژووییان گێڕا و ئەو هێزە تاریک پەرستەیان تێکشکاند.

 

ڕۆمانەکە داستانی قارەمانێتی ئەو ژنە گەنجانەن کە ئاڵای حەقیقەتیان لەسەر خاکەکەیان هەڵکردن و دروشمی بەرخۆدان و ڕزگارکردنی خاک یان نەمانیان بەرزکردەوە.