"ژنان لە سووریا ڕێگە نادەن پەراوێز بخرێن"
ژنانی سووریا لە ماوەی ڕابردوودا بەرگەی زۆریان گرتووە، بەڵام ناوخۆی سووریا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و ئاڵۆزدایە، بەتایبەتی دوای ئەو قسە و باسانەی کە گۆڕەپانەکەیان داگیرکردووە سەبارەت بە حکومەتی کاتی.
ئەسما فەتحی
قاهیرە – لەبەر ڕۆشنایی ململانێ و شەڕەکاندا، ژنان لە لایەنە جیاوازەکانی کارەکنیاندا باجێکی گەورە دەدەن، زیانبەرکەوتووئ ژیانن و لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان بەرگە دەگرن کە بەزۆری لە پێشەنگی گروپەکانی دیکەی کۆمەڵگادا ئاراستەیان دەکرێت.
دیمەنی دەستبەسەرکراوانی ژن و ئەو هێرشانەی کە بەسەریاندا هات لەناو زیندانەکانی ڕژێمی لەکارلادراوی ئەسەد، لە مێشکی هەرکەسێکدا کە بینیویانە، ئامادەیی دەمێنێتەوە و سەرەڕای ئەو واقیعە سەختە و ئەو باجانەی کە ژنان داویانە و ئەو پێشێلکارییە سەختانەی کە بەرگەیان گرتووە، داهاتووی دوای ڕزگاری بەزۆری بە ناڕوونی دەمێنێتەوە، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونە مێژووییەکانی وڵاتانی عەرەبی، بەزۆری مەیلییان هەیە بۆ دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی ژنان دوای ئەوەی سەقامگیرییان دۆزیەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکانی ناوخۆی سووریا، هەروەها بۆ گەڕان بەدوای دیمەنی داهاتوو و کاریگەریی هەموو ئەمانە لەسەر واقیعی ژنان لە ماوەی داهاتوودا، دەزگاکەمان ئەم گفتوگۆیەی خوارەوەی لەگەڵ ، ڕانیا محمد، چالاکوانی فێمینیستی سووری و مەروان سپانۆ، خاوەن بڕوانەمەی دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی و ئەندامی ئەکادیمیای نێودەوڵەتیە بۆ سەرکردایەتی و پشتیوانی ژنان ئەنجامدا.