وەرزی دروێنەی زەیتون لە شەهبا دەستیپێکرد
دوای داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، خەڵکی عەفرین کە بە زەیتونەکانیان ناوبانگیان هەیە، لە خاکی عەفرینەوە کۆچیان کرد بۆ شەهبا و لەوێ بەردەوامن لە چاندنی زەیتون.
شەهبا
دوای ئەوەی شارەکەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا، دانیشتووانی عەفرین ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ شەهبا و سات بە سات بە بەرخۆدان ژیانی خۆیان لەوێ بونیاد نا، ئەو ژنانەی خاکەکەیان بەجێهێشتووە، کە بە دار زەیتونەکانی بەناوبانگە، بەردەوامن لە هیوا و خەباتیان بۆ گەڕانەوە.
دانیشتووانی عەفرین کە لە شەهبا نیشتەجێ بوون بەردەوامن لە چاندنی زەیتون، ئێستا وەرزی چنینی زەیتونەو دوور لە خاکی خۆیان عەفرینییەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە درێژە بە کولتوورە کۆنەکەیان دەدەن و وەرزی پایز بە چنینی زەیتون دەڕازێننەوە.