کۆبانێ بە دەنگ و ڕەنگەکانی بەهار ڕازاوەتەوە!

زیندوویی بەهار لە وردەکارییەکانی ژیانی گوندەکاندا دەردەکەوێت و هاوئاهەنگی نێوان مرۆڤ و سروشت ناوازەترین شتە. بەهار لە کۆبانێ زیاترە لە تەنها وەرزێک، وەک تابلۆیەکی زیندووی زەوی وایە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

کۆبانێ

 

٢١ی ئازار هاتنی بەهارە، کاتێک سروشت جلوبەرگی زستانەی خۆی لادەبات و  بە گوڵ و دار میوە و سەوزایی دارستانەکان خۆی دەڕازێنێتەوە، مژدەی هاتنی بەهار دەدات.

 

کۆبانێ لەگەڵ بارانی زۆری بەهاردا ڕەنگاوڕەنگتر دەبێت

شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوابە خاکی بەپیت و دەشتە بەرفراوانەکانی و ناوچە سەوزەکانی بە گوڵی گەنم و جۆ و خەردەل ناسراوە. هەروەها بە باخچەی میوە ناسراوە کە ژیان بە ناوچەکە دەبەخشێت. ئەمساڵ کۆبانێ بە بارانێکی زۆری بەهار تێر بوو. ئەم بارانە سوودێکی زۆری بە خاک و سروشت گەیاندووە.

 

لەم وەرزەدا گوندەکان بە هەموو جۆرە ڕەنگێک دەڕازێنرێنەوە. لەناو سەوزایی و ڕەنگی سروشتدا، گامێش و مەڕ و باڵندە بەناو کێڵگەکاندا دەسوڕێنەوە و هاوئاهەنگییەکی ناوازە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و گیادا دروست دەکەن و بەهار لە کۆبانێدا دەگۆڕێت بۆ تابلۆیەکی سروشتی کە بە دەنگی باڵندە زیندوو دەبێتەوە.