"لە پێش ١٦ی ئادار خێزانێکی دڵخۆش و بەختەوەر بووین"
میهرەبان سەلام کاکەیی – هەڵەبجە
ئەلوەن عەلی مەحمود یەکێکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە و دایک و باوکی لەدەستداوە، دەڵێت: ئێمە دوو ڕۆژ پێش ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ خێزانێکی بەختەوەر بووین، ٩ سەر خێزان بووین و زۆر ئاسودە بووین، ئەوکات لە چواری سەرەتایی بووم، دوو ڕۆژ پیش کارەساتەکە بۆردوومان بوو لە هەڵەبجە و باوکیشم بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە پشتی زیانی پێگەشتبوو، لەسەر جێگە بوو، ئێمە لە ماڵ ماینەوە و دۆخێکی قورس بەسەر خەڵکدا هات.
ئەڵوەن باس لە ئێوارەی ١٦ی ئادار دەکات کە گازی کیمیایی ناو شارەکەی تەنیبوو.