شیرین محەمەد
لە گۆشەیەکی شەقامەکانی ناوچەی دێرک لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ڕۆژئاوای کوردستان، گوڵ فرۆشی بارین هەیە، کە لەلایەن کە ناسک عیساوە ماوەی ساڵێکە کراوەتەوە و گرنگی بە گوڵ دەدات، ئەو دەڵێت: ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە زیاتر لە ١١ ساڵە بەدەست بەڵای شەڕەوە دەناڵێنین، بە گوڵێکی بچووک دەتوانین هیوا و ئارامی لە دڵی هەمووان بچێنین و خاکەکەمان دووبارە بنیاد بنێینەوە.




