ئەگریجە؛ مێژووی تێکۆشانی ژن لە پێنج هەزار ساڵەوە تا سەرهەڵدانی "ژن ژیان ئازادی"

ڤیدیۆ کلیپی "ئەگریجە" یەکەم بەرهەمی ڕێکخراوی مەرزیە بۆ گەشەدان بە توانا هونەرییەکانی ژنانە، بیرۆکەی ئەم بەرهەمە هونەرییە بەر لە ساڵێک گەڵاڵە بووە و کار بۆ ئامادەکردنی کراوە، لەم ساڵدا بەرهەمەکە گەیشتە کاتی ئامادە بوون و لە ٦ی ئەیلوولدا بڵاوکرایەوە.

 

هۆنراوەی ئەگریجە لەلایەن سەحەر موعیزی نووسراوە، پێشەوا ڕەمەزان کاری میوزیک و کۆکردنەوە، تریفە ئیبراهیم کاری سیناریۆ و سەمای کۆریۆگرافییەکەی لەلایەن فریاد حەسەنەوە کراوە، هەریەک لە ژولیا حسێن، ژیوەر حسێن و ئەسرین سەفەری گۆرانییەکەیان چڕیوە، لە سەماکەشیدا ١٦ ژن و ١٦ پیاو تیایدا بەشدارن.

 

ئامانج لە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپی ئەگریجە بریتییە لە نیشاندانی بەرخۆدانی ژنان لە دژی سیستمی سەردەستی پیاواسالاری و دەسەڵاتداری، پەیامی یەکسانی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵگە نیشان دەدات، کولتووری کوردی دەخاتەبەرچاو و هیزی ژیانەوە لە هەناوی ژندا کۆدەکاتەوە.