بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین بە ڕەنگی ژنان بەردەوامە

پەیامنێری ئاژانسەکەمان، ئاژانسی هەواڵی ژنان "نوژنها"، سەنا عەلی، بەدواداچوون بۆ بەرخۆدانی گەل دەکات بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لەلایەن داگیرکەری تورکیا و چەتەکانییەوە هێرشی دەکرێتە سەر.

بەنداوی تیشرین

 

هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تیشرین لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد، لەگەڵ چارەسەرنەکردنی شەڕەکە و بەردەوامی هێرشەکان، گەلی ناوچەکە لە ترسی لەدەستدانی دەستکەوت و مافەکانیان بۆ وزە و ئاو، و دووبارەکردنەوەی سیناریۆی وێستگەی ئاوی عەلووک، کە داگیرکردنی ئەو وێستگەیە بووەتە هۆی درووستبوونی قەیرانێکی مرۆیی لە شاری حەسەکە، بڕیاریاندا بەشداری لە پاراستنی بەنداوەکەدا بکەن.