٨ی ئادار، دەستپێکی تێکۆشانی ژنان لە کارگەکانەوە

زایه‌ندپه‌ر‌ستی له‌ بواری كاركردن و دابه‌شكردنی كاردا دەستباڵایە، ژنانیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێ بمیننه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ ژیانێکی یەکسان بدەن تێکۆشان دەکەن، كاركردن و كرێكاری ژنان له‌ كارگه‌كانی ڕستن وچنینەوە ده‌ستیپێكرد

گوشار، توندوتیژی، نه‌ژادپه‌‌رستی، ملیتاریزه‌كردن و بنده‌ستی زایه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كدا له‌ دژی ژنان به‌رده‌وامن، وه‌كو پرۆسەیه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ بووەته‌ شێوازی ژیانی ژنان، ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یەی كه‌ لەلایه‌ن سیسته‌می سەرمایەدارییەوە بەسه‌ر ژناندا سەپێندراوە، ئه‌نجامی كاره‌ساتباری بەسه‌ر ڕەوتی ژیانی ژناندا بەجێهێشتووە.

 

زایه‌ندپه‌ر‌ستی له‌ بواری كاركردن و دابه‌شكردنی كاردا دەستباڵایە، ژنانیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێ بمیننه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ ژیانێکی یەکسان بدەن تێکۆشان دەکەن، كاركردن و كرێكاری ژنان له‌ كارگه‌كانی ڕستن وچنینەوە ده‌ستیپێكرد و له‌ ئێستادا كاركردنی ژنان له‌ كه‌رتە خزمه‌تگوزارییەکاندا به‌رده‌وامه‌.