نەریتێکی پیرۆزی ئێزدییەکان؛ گەشتی تاوس

"...ئەی پەروەردگار دونیا تاریک بوو، مشک و ماری تێدا نەبوو، تۆ بە ژیانێکی تازە زیندووت کردەوە. هیچ گوڵێکی لێ نەکەوت...*.

گوڵستان عەزیز

 

شنگال- گەشتی تاوس کە بە سەنجاق ناسراوە، مەراسیمێکی پیرۆزی ئێزدییە کە زیاتر لە ٤٠٠ ساڵە لە دوای هاتنی شێخادییەوە بەڕێوە دەچێت، ئەم ڕێوڕەسمە پەیکەرێکی زێڕینی باڵندەی تاوس لەخۆدەگرێت، کە بە ئاماژەی ئاسایش و ئارامی دادەنرێت، بەو پێیەی تەنها بۆ شوێنە ئارامەکان دەڕوات، تاوس یەکێکە لە پیرۆزترین ئامڕازەکانی ئێزدییەت، دایە خۆخی باسی گەشتی تاوسی بۆ کردین کە چەند مانگێکە لە شنگال بەڕێوە دەچێت.

 

“جاران تاوس دەچوونە هەموو شوێنێک کە ئێزدی لێ بوو”

بە گوێرەی دایە خۆخی ئەم گەشتە لە کۆنەوە بەڕێوە دەچێت، وتی: کە گەشتی تاوس لە دوای چوارشەممە یەکەمی نیسان دەست پێدەکات و بەرەو شنگال دەڕوات و بەردەوام دەبێت و قۆناغی یەکەم لە خانوویەکدایە لە گوندی زۆراڤا، کە پێی دەوترێت ”قۆناغی یەکەم”، تاوسەکان لەسەر بیری شەرفەدین دروست دەکرێن، پاشان بە تەپڵ  بەدەوری کۆمەڵگەی ئێزدیدا دەبرێن، لەم گەشتانەدا ئامۆژگاری بە خەڵک دەدرێت و پەند دەخوێندرێتەوە.

 

بە پێی باوەڕی ئێزدیەکان، باڵندەی تاوس حەوت تایبەتمەندی هەیە، حیکمەت و نوێبوونەوە و نەمری و شانازی و ڕاستگۆیی و جوانی و سەرکەوتن، پەیکەری بچووکی تاوسیش پێی دەوترێت سەنجەق. هەندێک پێی دەڵێن تاوسی شێخادی.

 

گەڕاندنی تاوسەکان یەکێکە لە گرنگترین و کۆنترین و واتادارترین ڕێوڕەسمە ئێزدییەکان، گرتنی تاوس بە ئەرکی قەوالەکان ناسراوە، ئەم سەنجاقانە خۆیان لە شێوەی باڵندەی تاوسن، کە ساڵانە دووجار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر، قۆناغ بە قۆناغ، بە هەموو ئەو ناوچانەی کە ئێزدییەکان تێیدا دەژین، لەلایەن قەوالەکانەوە هەڵدەگیرێن، پێشتر هەر ناوچەیەک تاوسێکی هەبوو، ئەم تاسانە لە لالەش کۆدەکرانەوە و لە کاتی گەشتەکەیاندا دەنێردران.

 

ئامانجیش بڵاوکردنەوەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە

دایە خۆخی جەختی لە گرنگی تاوس کردەوە و وتی: ئەو ماڵەی تاوسی تێدا چوو وەک قوبەیەک وایە، بۆ ئێمە شوێنێکی پیرۆزە، کەس هەنگاوی بۆ نانێت، کەس نابێت بچێتە ناویەوە، ئێمە سوێند بە ماڵی تاوس دەخۆین، بە شوێنی تاوس، ئەو شوێنەی تۆ سوێندی پێ دەخۆیت ناتوانێت ببێتە شوێنێکی ئاسایی، دەزانم گەلەکەمان لە دەروازەی تاوسەقە سەردانی تاوس دەکەن، چونکە وتیان تاوس هاتۆتە ئێرە، بۆ ئەوەش دەبێت شوێنەکەی ڕوون بێت، ئێمە زۆر دڵخۆشین کاتێک تاوس دێت، ئەگەر نەهات، ئێمە دڵتەنگ دەبین و دەڵێین: تاویس لە نێوماندا نەهاتووە. دەنگی دەف و نەی نەگەیشتووەتە گوێمان.

 

ئامانجی سەرەکی گەشتی ساڵانەی تاوس بڵاوکردنەوەی ئارامی و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە، خەڵکی ئایینی لە لالەش کە لەلایەن ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدیەوە ئەرکیان پێدراوە، ئەم سەردانە ئەنجام دەدەن.

 

تەنها لە باکووری کوردستان ٣٦٦ قۆناغی تاوس هەبووە

کاتێک شێخادی گەیشتە لالە، گەشتی تاوس دەستپێکرد بۆ بڵاوکردنەوەی فێرکارییەکانی و پەروەردەکردنی ئێزدییەکان لەسەر باوەڕەکەیان، لە ڕووی مێژووییەوە گەشتی تاوس فراوانتر بووە بۆ ناوچەی خلتان (باکووری کوردستان)، هەر ناوچەیەک کە ئێزدییەکان تێیدا ژیان بکەن، تاوسی تایبەت بە خۆیان هەبوو، تەنها لە باکووری کوردستان ٣٦٦ قۆناغی تاوی هەبوون، بەڵام بەهۆی فەرمان و جینۆسایدەکانی عوسمانی، ئێزدییەکان لە باکووری کوردستان کۆچیانکرد و تاوسەکانی باکوور لە ئەنجامی ئەو هێرشانە تاڵان کران و ئێستا ون بووە.

 

خواردنی تایبەتی گەشتی تاوس: خوان

لە گەشتی تاوسدا هەمووان خواردن ئامادە دەکەن، وەک نیعمەتێک بۆ ئەو ماڵەی کە تاوسەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئەو خواردنەی کە دەهێنرێت پێی دەوترێت خوان، زۆربەی خێزانەکان مەڕێکی تایبەت سەردەبڕن و ئامادەی دەکەن بە ناوی “خوانێ تاوس” (خواردنی تاوس)، کە سەری ئاژەڵە سەربڕدراوەکە دەبێت بکوڵێنرێت و بخرێتە سەر خواردنەکە، بەڵام کاتێک خواردنەکە دەگاتە قەوالەکان سەری ئاژەڵەکە لە خواردنەکە دەردەهێنرێت و بە نانێک دەنێردرێت بۆ خێزانەکە کە پێی دەوترێت “پاروی مەلیک سەلیم”، هەمووان لەوێ کۆدەبنەوە، دەخۆن و سەردان دەکەن، پەیامی پیرۆز وەردەگرن.

 

تاوس نوێنەری بەخت

دایە خۆخی وتی: بە چاکەی خودا هەرکەسێک خواردنی ئامادە کردبێت دەهێنرێتە بەردەرگای قۆناغ، نزیکەی هەموو ماڵەکان خواردن ئامادە دەکەن، هەرکەسێک خواردنەکە بخوات، لە منداڵێکەوە تا ژن و پیاو و بەتەمەنەکان، نیعمەتی شێخەدییە و خاوەنی تاوس بەدەست دەهێنێت، کاتێک دێت، وەک ئەوە وایە کە  شێخ  هاتبێت بۆلامان، تاویس نوێنەری بەختە، دیارییەکمان پێدەدەن و لەلایەن ئەوەوە سەردان دەکرێین، ژن نابێت لە ماڵێکدا هاوژینەکەی سەردانی بکات، نە پیاویش لەلایەن ژنەکەیەوە، چونکە لە ژیانی دوای مردندا دەبنە خوشک و برا، لە ڕێو ڕەسمەکەدا  ئاوی چاوی سپی و زمزم بەکاردەهێنرێت.

 

دایە خۆخی باسی ئەو ژنانەی کرد کە بە بخورەوە لەبەردەم گەشتەکەدا تاوسدا دەڕۆن و وتی: ئەو ژنانەی کە لە پێشەوە دەڕۆن و بخوریان بەدەستەوەیە، کۆچک و دڵشکاون ، هەروەها خزمەتکاری شێخن، جل و بەرگی سپییان لەبەردایە، کە ئەمەش لە داب و نەریتی حوریەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و بخورد هەڵدەگرن.

 

“ئێمە دەچینە لای تاوسەکان بۆ ئەوەی ئاواتێک بخوازین”

لە کاتی گەشتی تاوسدا هەڵپەرکێ ئەنجام دەدرێت، ئەوانەی بەشداری لە هەڵپەرکێکەدا دەکەن، کە منداڵانی کچ و ژنانیش بەشداری هەڵپەرکێکە دەکەن، کە هەڵپەڕکێ کەدا نابێت ژن و پیاو  دەستی یەکتر بگرن کە هاوسەرگیریان کردبێت، چونکە لە ڕووی ئینیەوە دەبنە خوشک و برا.

 

کاتێک خەڵک پێشوازی لە تاوسەکان دەکەن، پێڵاویام لە پێ نییە، دایە خۆخە هۆکاری ئەم ڕێوشوێنەی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: ئێمە بە پێڵاوەوە ناچینە ناو ماڵەوە، بۆیە پێشوازیکردنیش لە تاوس لە ماڵ گەورەترە، کاتێک دەچینە پێش تاوس ئاواتێک، نزایەک دەخوازین بۆ هاوڕێ و خێرخوازانمان، بۆ کۆمەڵگەکەمان، دەڵێین: ئەی خاوەنی ئەم تاوسە، تۆ خاوەنی حەقی فەرمانی ئێزدییەکان، تۆ خاوەنی ماف و تۆڵەسەندنەوەی گەلانی ستەملێکراویت، تەنانەت کاتێک دەچینە پەرستگاکە، پێزانینی خۆمان دەردەبڕین، گەرم بێت یان سارد، دەڵێین: لە پێناو جیهانی پیرۆز هیچ ڕوونادات.

 

*یەکێک لە وتە ئێزدییەکان