زەینەبی ٧٠ ساڵی دانیشتووی باشووری لوبنان لەناو شەڕدا خاک و ژیان دەپارێزێت
زەینەب سەفا، ژنێکی ٧٠ ساڵی دانیشتووی باشووری لوبنان، لە نێو ئاژەڵ و کێڵگەکانیدا درێژە بە ژیانی خۆی دەدات، لە پەروەردەکردنیاندا هەستێکی ئارامی و خۆڕاگری دەبینێتەوە، لە کاتی جەنگدا ئاژەڵەکانی بوونە پشتیوانی و هاوڕێیەتی ڕۆژانەی.
رەنا جونی
لوبنان-لە شارۆچکەی کفور، لە ناوچەی نەباتیەی باشووری لوبنان، بە تایبەتی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناوەوەی، زەینەب سەفا بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی پیشەی تەواوی ژیانی خۆی کە بەخێوکردنی ئاژەڵە، هەرگیز وازی لەم پیشە گوندنشینە نەهێناوە کە بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ناسنامەکەی، تا ئەو ڕادەیەی خۆی بە "عاشقة الأبقار" ”خۆشەویستی مانگاکان" پێناسە دەکات، وەک هاوڕێی بەردەوامی دەیانبینێت، هاوڕێیەک کە لە کاتی جەنگدا لە تەنیشتی ماونەتەوە، ئەو بۆ ئەوان دەترسێت وەک چۆن باوکێک بۆ منداڵەکانی دەترسێت و ژیانی ڕۆژانەی خۆی بە پێشبینی هێرشێکی ئاسمانی کە ڕەنگە هێرش بکاتە سەر گەڕەکەکە و گیانیان ببات.
زەینەب سەفا، تەمەنی ٧٠ ساڵ، کاتژمێر شەشی بەیانی هەڵدەستێت بۆ ئەوەی ڕۆژەکەی بە کوپێک قاوەیەکی خێرا دەستپێبکات، پاشان ڕاستەوخۆ بەرەو کێڵگەی ئاژەڵەکانی دەڕوات. لەوێ خواردن بە مانگاکانی دەدات و دەیان دۆشێت و گرنگی بە گوێدرێژەکان دەدات پێش ئەوەی بچێتە کێڵگەکان بۆ کۆکردنەوەی عەلوە. کاتژمێرێکی زۆر لە نێوان ئاژەڵ و کێڵگەکاندا بەسەر دەبات، تا ئەو ڕادەیەی کە بە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی دەزانێت، سەرچاوەی ئاسوودەیی و ئارامییە، هاوەڵەکانیشنی کە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات و بوونی ئەوان نیگەرانییەکانی ڕۆژەکە کەم دەکانەوە.
زەینەب سەفا هەرگیز پشوو نادات، سەرەتا شتێکی کەمی لەبارەی بەخێوکردنی مانگاکانەوە دەزانی، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات خووی بە بوونی مانگایان گرت تاوەکو بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە ڕۆژەکەیدا، تەنانەت کاتێک پێویستی بە پشوودان هەیە، چاودێرییان دەکات.
لە لوتکەی جەنگدا، بەدەستهێنانی بەرهەم هێنان ئەرکێکی سەخت بوو، بەڵام پێداگری دەکات کە هەرگیز وازی نەهێنێت وتی: دەبێت بەرەنگاری ئەمە ببینەوە.
زەینەب سەفا هەرگیز دەستبەرداری مانگاکانی نەبووە، تەنانەت لە کاتی جەنگیشدا. وتی: شیرەکەم بەسەر دراوسێکاندا دابەش دەکرد، هەروەها ئەوەی دەمایەوە پەنیر و ماست و کەرەی ماڵەوەم لێ دروست دەکرد، لە کاتی جەنگدا فێری دروستکردنی کەرە بووم، پێشتر هەرگیز نەمدەزانی چۆن. ئەوەی مابووەوە، ماستی بە ڕۆن دروست دەکرد.
چیرۆکی زەینەب سەفا یەکێکە لەو چیرۆکە زۆرانەی لە باشوورەوە هاتوون، چیرۆکی ئەو ژنانەیە کە بە شێوازی ناوازەی خۆیان بەرەنگاری جەنگ دەبنەوە دەبنەوە، دووپاتی دەکەنەوە کە ژنی خاک و پارێزەری ژیانن.