ژنانی سودان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ هیوایان بە ئاشتی هەیە
سەرەڕای تاڵیی شەڕ و ئەو راستیە سەختانەی ڕووبەڕووی خەڵکی مەدەنی دەبنەوە کاتێک تۆپبارانەکان دەست دەکەن بە بەئامانجگرتنی ناوچە دانیشتووەکان، ژنانی سودان هیوایان بە داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ وڵاتەکەیان و ژیانی خۆیان لەدەست نادەن.
ئایە ئیبراهیم
سودان-ژنانی سودان سەرەڕای بەردەوامی ململانێکان لە وڵاتەکەیان هەوڵدەدەن ژیانیان بونیاد بنێنەوە و دەست بە ڕۆتینی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە نیسانی ٢٠٢٣، ساڵی ٢٠٢٦ دەگات و هیوای ئاشتی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر ئیرادەیان هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵەنگاری و سەختییانەی کە لە هەموو بەرەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ساڵی ٢٠٢٦ هاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی دڵتەزێنی مرۆیی بۆ ژنانی ئاوارەکانی ناوچەی دارفور لە ڕۆژئاوای سودان، کە پەنایان بردووە بۆ کامپی عەفاز لە دبە، ئەمەش دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری فاشر لەلایەن هێزی ئاسمانی بەریتانیاوە دێت کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ناچارکردووە بەرەو ناوچە ئارامەکان هەڵبێن، تۆڕی پزیشکانی سودان ١٩ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەناو کسمپەکەدا بەڵگەدار کردووە.
"ساڵێک تایبەت بە ئاشتی"
ئەمساڵ بۆ گەلی سودان سەخت و بە ئازار بوو، ململانێکان چووەتە ساڵی سێیەمەوە و هیچ چارەسەرێک لەبەرچاو نەکەوتووە، بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵدا، هیوایەک بە گەشاوەیی بۆ ژنان دەدرەوشێتەوە، کە پێشبینی ساڵێکی تایبەت بە ئاشتی دەکەن.
ئەم هیوایە لەلایەن مەها ئەحمەد، مامۆستای یەکێک لە گەورەترین زانکۆکانی سودان دەنگدانەوەی هەیە، کە وتی: ئەمساڵ دواجار بە ئاشتی دەگاتە لوتکە، ژیان لە سودان سەرەڕای ئەو هەلومەرجەی کە پێیدا تێدەپەڕێت ناوەستێت، ژنان کە کاریگەرییەکی زۆری شەڕیان لەسەر بووە، بە خۆڕاگرتر و جیاوازتر و هۆشیارتر پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن، هەروەها ژنان وەک بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگە و دەسپێشخەری پارێزراوی دەمێننەوە و ئەم گەشبینییەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە دیاریکەرەکانیان.
"ئێمە ڕادەستی ململانێکان نابین"
سوها حاج، کارمەندی کۆمیسیۆنی هاوکاری مرۆیی، دووپاتی دەکاتەوە، کە ساڵانی ململانێکان سەرەڕای توندییان، پاڵاوتەیان کردووە و نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکیان کردووە بۆی، چەندین کارامەیی بەدەستهێناوە، لەوانە زیرەکی سۆزداری، کە بە گرنگ دەزانێت بۆ بەڕێوەبردنی هەستەکانی مرۆڤ لە ژێر فشارەکانی ململانێدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو ساڵەی ململانێکان شتێکی زۆری فێرکردووە، وتی: هیچ شتێک قورس نییە؛ گرنگ ئەوەیە چۆن دەستپێبکات و ئیرادەی سەرکەوتنە، ئێستا زۆر کەس بە ژنێکی کۆڵنەدەر و بە ئیرادە پێناسەی دەکەن.
سوها حاج کەسێک نییە کە ملکەچی بارودۆخەکان بێت، ئەو پلانی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو، لەوانە ڕێکخستنی وۆرکشۆپ لەسەر گۆڕانکاری و هاوسەنگ بوون لەگەڵ سەردەم، هەروەها پەرەپێدانی پلانی کارکردن، جەختی لە پێویستی پێشخستنی دەستپێشخەرییەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک کردەوە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشێلکارییانەی کە تووشی بوون، لەگەڵ ژنان بوەستن و پشتگیریان بکەن.
بە ملیۆنان ژن هەن بەهۆی ململانێی وڵاتەکەیانەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون و لە کامپەکانی ئاوارەبووندا ڕووبەڕووی بارودۆخی ژیانی سەخت دەبنەوە، جگە لەوەی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان لەدەست دەدا، تووشی کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەریان بوونەوە، لەناو هەموو ئەمانەشدا هێشتا هیوادارن ژیانێکی سەقامگیر بژین لەکاتێکدا پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٦ دەکەن، و ئاسایش و ئارامی لە سودان زاڵ دەبێت.
سەفا تاریق کە چێشتخانەیەک لە پارێزگای باکوور بەڕێوەدەبات، لە خەرتومی پایتەختەوە ئاوارە بووە کاری لە بواری پیشەسازی جوانکاری دەکرد، وتی: توانیم لە ساڵی ٢٠٢٥دا ژیانم سەرلەنوێ دەست پێبکەم، لەگەڵ دایکم و پەرە بە کاری خۆراک بدەم، لەوەدا سەرکەوتوو بووین، شتەکان بە باشی دەڕۆن بۆ بونیادنانی داهاتوویەک و ژیانێکی نوێ، ناتوانین ڕادەستی ململانێکان بین و چاوەڕێی کۆتایی هێنان بکەین بۆ ئەوەی بتوانین ژیانمان بژین.