چیرۆکی سەبحای ئەرمەنی: پاش چەندین ساڵ کۆمەڵکوژی بەردەوامە

سەبحا ناسر عەباس، کە باوکی لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕزگاری بوو، ڕایگەیاند سیاسەتی قڕکردن چەندین ساڵە بەردەوامە و دەڵێت: تەنانەت ئەگەر بشمرین، لەسەر خاکەکەمان دەمێنینەوە و کۆڵ نادەین.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە سەدەی بیستەمدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی ئەنجامدا، زیاتر لە یەک ملیۆن ئەرمەنی کوژران، هەندێکیان بەرەو سووریا و عێراق ڕۆیشتن، هەندێکیان لە تینووێتی و برسێتیدا گیانیان لەدەستدا ، هەندێکیان گەیشتن و هەندێک خێزان منداڵەکانیان دا بە خێزانە کورد و عەرەبییەکان، منداڵە ئەرمەنییەکان گەورە بوون. باوکی سەبحا ناسر عەباسی تەمەن ٦٩ ساڵ، یەکێک بوو لەو منداڵانەی کە دایکی دایە دەست خێزانێکی عەرەب و گەورە بووە و هاوسەرگیری کردووەو پاشان کۆچی دوایی کردووە.

 

سەبحا ناسر عەباس، کە لە گوندی قاهیرەی ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر دەژی، وتی: باوکم یەکێک بوو لەو منداڵانەی کە بە یارمەتی دایکی و خوشکەکەی لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕزگاریان بوو، ئەو کەسانەی کە ڕۆیشتن بۆ سووریا و عێراق گیانیان لەدەستداو هەندێکیان دەژیان، هەروەها باوکم زۆر منداڵ بووە کاتێک ڕادەستی خێزانێک کراوە و زۆر باسی خێزانەکەی نەدەکرد، دەزانین ڕەگمان ئەرمەنییە، بەڵام بەداخەوە خزمەکانمان ناناسین، هەموو کەس دەزانێت کە من عەرەب نیم و ئەرمەنین.

 

" حەزم زۆرە، دەمەوێ فێری ئەرمەنی ببم"

سەبحا ناسر وتی: مێژوو و کولتوور و زمان نازانم جگە لەوەی کە ناسنامەکەم ئەرمەنییە و فەرمانمان لەسەر جێبەجێکراوە، لەوە زیاتر نازانم، لەبەر ئەوەی کەس پێی نەوتین و قسەی نەکردووە و باوکم قسەی نەکردووە، چەند ویستمان باوکمان دەربارەی ئەم بابەتانە قسە بکات، هیچی نەوت، بەڵام هۆکار هەیە بۆ ئەوە، هەروەها حەزدەکەم فێری زمانی ئەرمەنی ببم و بخوێنمەوە، من تەنانەت هیچ شتێک دەربارەی نەریتی نەتەوەکەم نازانم.

 

"هیوای بینینی خزمەکانم زیندووە"

سەبحا ناسر بە چاوێکی درەوشاوەوە وتی: خۆزگە ئەم کارەم جێبەجێ دەکرد و خزم و کەسوکار و باپیرم دەناسی، لە دڵی خۆمدا لە نزیکەوە دەیانناسم و لەگەڵیان دەژیم.

 

"کۆمەڵکوژییەکان هەمان کۆمەڵکوژییە"

سەبحا ناسر ئاماژەی بەوەکرد هێرشەکان و کۆمەڵکوژییەکان هەمان شتن و وتی: لە شەودا ئێمە بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ناخەوین، لە ڕاستیدا باوکم لە فەرمانەکە ڕزگاری بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەمان هێرش بۆ سەر ئێمە ئەنجام دەدرێت و ئێمە دەکوژن، هێرشەکانی قڕکردن توند بوون، کچەکانم و کوڕەکانم لە وڵاتانی بیانی دەیانەوێت گوندەکە بەجێبهێڵم بەهۆی سەختی هێرشەکان، بەڵام ئەوە ڕاست نییە کە لەناو ماڵەکانماندا بین و ماڵەکە بەسەرماندا بڕوخێ، بمرین ناڕۆین.