ژنێک لە دەریای ئیجە گیانی لەدەستدا
فدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند، بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی پەنابەران ژنێکی کوردی خەڵکی هەولێر گیانی لەدەستدا ناوەندی هەواڵ

فدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند، بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی پەنابەران ژنێکی کوردی خەڵکی هەولێر گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ شەوی ڕابردوو فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردەووە، کە شەوی ١١ی١١ بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت.
بەپێی بڵاوکراوەکەی فیدراسیۆن، لەو بەلەمەدا لەدەریایی ئیجە لە سنوری شاری ئیزمیر ژنێکی کورد گیانی لەدەستداوە، دوای ئاگاداربوونیان لە ڕووداوەکە کەسوکانی ئەو ژنە پەیوەندیان بە فدراسیۆنی پەنابەرانەوە کردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەو ژنە کوردە ناوی "دیلان یوسف"ە خەڵکی شاری هەولێرە، لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵیدا ویستوویانە کۆچ بکەن، بەڵام لە دەریای ئیجەدا بەلەمەکەیان لە کار دەکەوێت و دەکەونە ئاوەکەوە، بەو هۆیەوە دیلان دەخنکێت.