سزایی دوو ساڵ زیندانی بۆ باشاک دەمیرتاش دەرکرا

بێ بوونی بەڵگەی پێویست باشاک دەمیرتاش و ئەو پزیشکەی ڕاپۆرتی تەندروستی بۆ نوسیووە، باش لە بارچوونی منداڵ، دادگای ئامەد سزای دوو ساڵ و شەس مانگ زیندانی بۆ دەرکردن. ناوەندی هەواڵ

بێ بوونی بەڵگەی پێویست باشاک دەمیرتاش و ئەو پزیشکەی ڕاپۆرتی تەندروستی بۆ نوسیووە، دادگای ئامەد سزای دوو ساڵ و شەس مانگ زیندانی بۆ دەرکردن.

ناوەندی هەواڵ

 

پارێزەری باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕایگەیاندووە کە بریکارەکەی لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ داوایەکی یاسای دژی تۆمارکراوە، ئەمەش بە تۆمەتی گۆڕینی بەرواری ڕاپۆرتێکی پزیشکی.

 

باشاک دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی لەبارچوونی منداڵەوە، هەروەها پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە دوو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بۆیە بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ مۆڵەتی بێ مووچەی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە کردووە، هاوکات داوای مامۆستای جێگروەی کردووە بۆ ئەوەی وانەکە بە قوتابییەکان لەبری ئەو بڵێتەوە.

نەخۆشی باشاک دەمیرتاش لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ بووە، لە کاتێکدا لە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ کە بنکەی تەندروستی کیاپنار لە ئامەد چارەسەری وەرگرتووە پزیشکەکان ڕاپۆرتی مۆڵەتی پێنج ڕۆژی مانەوەی لە نەخۆشخانەکە بۆ نوسیووە، بەڵام لە کاتی تۆمارکردنی بەڵگە نامەی مۆڵەتەکە لە قوتابخانەکەدا لەبری ١١-١٢-٢٠١٥ نوسراوە ١٤-١٢-٢٠١٥، بەم هۆیەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

 

دوێنێ ١١ی ئەم مانگە بڕیاری کۆتایی دادگا دەرچووە، تێیدا هەریەک لە باشاک دەمیرتاش و ئەو پزیشکەی ڕاپۆرتە تەندروستییەکەی نوسیووە بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

  

لە بەرامبەردا پارێزەرەکەی باشاک دەمیرتاش، ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دادگا گرتووە کەدادگاکە بێ بوونی بەڵگەی تەواو و داواکردنی بەرواری نووسینی ڕاپۆرتە تەندروستییەکە لە نەخۆشخانەکە ئەو بڕیارەی دەرکردووە، ئەوە ڕووندەکاتەوە کە هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر بۆ ئەم داوایە نییە، دەڵێت"ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە لەم کاتەدا بەرنامە بۆ داڕێژراوە و مەبەست لێی ئامانجکردنی باشاک دەمیرتاشە".