ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٣٢ هەزارو ٦٢٣ کەس
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٣٢ هەزارو ٦٢٣ کەس.
ناوەندی هەواڵ
ئەشرەف ئەلقودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ٧١ فەڵەستینی دیکە کوژراون و ١١٢ کەسیش برینداربوون.
ئەوەشیخستەڕوو لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی کوژراوان لە غەززە بووە ٣٢ هەزارو ٦٢٣ کەس،
هێشتا تەرمەکان لەژێر وێرانەکان و لەسەر ڕێگاکان هەن.