شەهبا
ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەم، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی هەلیسا لە فافینی شەهبا و ماڵی خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج.
لەئەنجامی ئەم هێرشانەدا، ٣ منداڵ بەناوەکانی حەسەن محەمەد حەسەن خەلەف تەمەن ٩ ساڵ و محەمەد حاج محەمەد تەمەن ١٤ ساڵ و ڕوسلین محەمەد خەلەف تەمەن ١٣ساڵ بریندار بوون، هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی محەمەد عارف حاجی کە کۆچبەرێکی خەڵکی عەفرین بوو گیانی لەدەستدا.
برینی ڕوسلین و محەمەد سەخت بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شاری حەلەب،ئەوەش زاندرا کە ڕوسلین محەمەد خڵەف ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری حەلەب بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.




