ناوەندی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە خەباتی خۆیان بۆ ئازادی هەموو دیلەکانیان و پاراستنی نیشتمان و دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئازادی ژنان چڕتر دەکەنەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەکەین لە بنەماڵەی شەهیدە قارەمانەکانمان، بنەماڵەی خۆنەویستی دیلەکانی شەڕ کە بە هیوا و شەرەفەوە چاوەڕوانن، گەلی بەرخۆدێرمان، هەموو گەلانی سووریا و هەموو ئەو شەڕڤانانەی کە لە بەرەکانی شەرەفدا زێدی خۆیان دەپارێزن.
"هەمیشە خەبات دەکەین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ئازادی ژنان"
بۆ ئێمە جەژن واتە هاوبەشی و یەکڕیزی و بەهێزکردنی تێکۆشان، ئێمە بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە بە هەر نرخێک بێت بۆ ئازادی هەموو دیلەکانمان و پاراستنی نیشتمان و دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئازادی ژنان تێدەکۆشین.
جەژنتان پیرۆز بێت، هەموو ڕۆژێکتان ئازاد بێت.




