سێیەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی" کە لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورددا لە پەرلەمان دامەزرا، سێیەم کۆبوونەوەی خۆی بەشێوەی داخراو ئەنجام دەدات.

سێیەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن بەڕێوەدەچێت

ئەنقەرە

 

بۆ ئەنجامدانی سێیەم کۆبوونەوەی خۆی، ئەندامانی "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی" لە هۆڵی میوانداری پەرلەمان کۆبوونەوە. چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەی کۆمیسیۆن پەیوەست بێت بە دیاریکردنی نەخشەڕێگەی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە لە داهاتوودا.

 

"دەبێت کۆمیسیۆن گەرەنتی یاسایی پرۆسەکە و بەڕێوەچوونی دابین بکات"

پێش کۆبوونەوەکەی کۆمیسیۆن، گوڵستان کلچ کۆچیگیت سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی لە ناو پەرلەماندا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو وتی: کۆمیسیۆن نەخشەڕێگەی کارکردنی دیاری دەکات و دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغی پراکتیکی، ئەمڕۆ پێکەوە لەسەر کار و بەرنامەکانی کۆمیسیۆن تا مانگی تشرینی دووەم گفتوگۆ دەکەین، پێویستە ئەم کۆمیسیۆنە گەرەنتی یاسایی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و  گەرەنتی یاسایی پرۆسەکە مسۆگەر بکات.