ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی iسێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدانi لە ١٣٠ـەمین هەفتەی خۆیدا دژ بە سزای لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠ زیندانی لە گرتووخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، هەروەها سەدان زیندانی بە تۆمەتی گشتی بەبێ ئاگاداریی خۆیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و زۆرێک لە سزاکانیش ڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.
ئاماژە بەوەش کراوە، دەسەڵاتی دادوەریی ڕژێمی ئێران، لە هەفتەی ڕابردوودا جارێکی دیکە چوار زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی "عارەف خۆشکار، محەمەد ئەمینی دەهاقانی، عیرفان ئەسفەندیاری و گوڵ محەمەد محەمەدی" بە شێوازی سەدەکانی ناوەڕاست لەسێدارە داوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، مانگرتنەکە لە بەشێکی زۆر لە گرتووخانەکانی ئێران و هەروەها گرتووخانەکانی کرماشان، ورمێ، سەڵماس، خۆی، نەغەدە، مەهاباد، بۆکان، سەقز، بانه، مەریوان، سنە، کامێران و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
جێگای ئاماژەیە، هەڵمەتی “سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” لە ٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ وەک ناڕەزایەتییەک دژی لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دامەزرا، کە هەموو ڕۆژانی سێشەمەیەک ئەندامانی هەڵمەتەکە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.




