سەرپەرشتیاری پزیشکی دۆسیەی گوڵستان دۆکو دەستگیرکرا

چاوداش ئۆزدەمیر، سەرپەرشتیاری پزیشکی پێشووی نەخۆشخانەی حکومیی دێرسیم کە لە چوارچێوەی دۆسیەی گوڵستان دۆکودا ڕاگیرابوو، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

چاوداش ئۆزدەمیر، سەرپەرشتیاری پزیشکی پێشووی نەخۆشخانەی حکومی دێرسیم کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی بێسەروشوێنبوونی "گوڵستان دۆکو" خوێندکاری زانکۆی دێرسیم، بە تۆمەتی "سڕینەوەی تۆمارەکانی نەخۆشخانە" دەستبەسەر کرابوو، دوای وەرگرتنی وتەکانی لە لایەن داواکاری گشتییەوە، بە مەبەستی دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا.

 

چاوداش ئۆزدەمیر دوای پێشکەشکردنی وتەکانی لە دادگا، بە فەرمی دەستگیرکرا.