ناوەندی هەواڵ
سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگرتن بەسەر مۆبایلی ژنێكی ڕۆژنامەنووس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هێرش بۆسەر تیمی شارپرێس و دەستگرتن بەسەر مۆبایلی ژنێكی ڕۆژنامەنووس و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی شارپرێس ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ڕقی دەزگای ئەمنیی لە زوومی کامێرای ڕۆژنامەنووسان.
سەنتەری میترۆ لە كۆتایدا وتی: داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو هەڵەیە ڕاستبکرێتەوە ڕۆژنامەنوس بە بێ کەرەستەی رۆژنامەوانی و مۆبایل چۆن کار بکات.




