سنە، بانگەوازی بۆ یەکگرتن دەدرێت دژ بە کۆمەڵکوژی ژنان

لە شاری سنە دژ بە کوشتنی دڕندانەی مونا حەیدەریی ١٧ ساڵ و کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی یەکگرتن و تێکۆشانی هاوبەش دەدرێت.

سنە، بانگەوازی بۆ یەکگرتن دەدرێت دژ بە کۆمەڵکوژی ژنان

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی مونا حەیدەریی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئەهواز کوژرا، ژنانی چالاکوانی مافەکانی ژنان لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە و  تیشکیان خستەسەر کۆمەڵکوژیی ژنان و داوای تێکۆشانی هاوبەشیان کرد.

 

ژنانی سنە ئاماژەیان بەوەدا هەر هێرش و کۆمەڵکوژی و تەندوتیژییەک کە لە دژی ژنان دەکرێت بە ناوی شەرەف و هەر ناوێکی دیکەوە بێت، وەک کۆمەڵکوژی ژنان بەناوی دەکەین، ئەو ژنانە وێنەی موناشیان بەرز کردبووەوە.

 

"دەستبەردەن لە بیانوو هێنانەوە بۆ کوشتنی ژنان"

لە بەیاننامەیەکدا ژنانی سنە ئاماژەیان بەوەدا، "هیوادارین توندوتیژی و پێشێلکاری مادەکانی ژنان هەرچی زووە هەڵبگیرێت، هیوادارین کۆمەڵکوژی ژنان کۆتای پێبێت، ئیدی لەبەرامبەر زوڵم و ستەمی دژ بە ژنان بێدەنگ نابین، چونکە ژن شەرەفی کەس نییە، نامانەوێت وەک شەرەفی کەس بناسرێت، دەست لە بیانووەکان بۆ کوشتنی ژنان هەڵگرن".

 

ت.پ