شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرلین کۆبوونەوە
شاندنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی "نێونەتەوەیی ژنان بۆ ژنان" کۆبوونەوەی ئەنجام دا.

ناوەندی هەواڵ
شاندنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوێنێ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ژنان "Women For Women International"پەیوەیست بە پشتگیری لە ژنان لەو هەرێمانەی شەڕی تێدایە، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پەرەپێدانی پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک کرا. هەر دوولا جەختیان لە گرنگی خەباتی هاوبەشی ژنان و پێویستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە تایبەتەکانی ژنان و بەهێزکردنیان لە هەموو ڕوویەکەوە کردەوە.
ئەم کۆبوونەوە لە چوارچێوەی ئەو گەشتە دیپلۆماسی و ئەورووپیەدا ئەنجام دەدرێت، کە شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٦ی ئەیلوول دەستیپێکردووە.. شاندەکە لە گەشتەکەیاندا لەگەڵ زۆرێک لە لایەنی یاسایی و ژنان، پەرلەمانتارانی فەرەنسا کۆبووەوە و بەشدارییان لە سیمینار و فێستیڤاڵەکانی چاند و هونەردا کرد.
شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمینە عومەر، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی سووریا مونا یوسف، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەهرەزاد جاسم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ژیان حوسێن و سەرۆکی یەکێتی ژنانی سوریان جۆرجێت بەرسوم پێک دێت.