"پێویستە وڵاتانی هاوپەیمان تێکۆشانێکی جددی لە دژی داعش ئەنجام بدەن"

زولەیخا عەبدی، سەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەی ڕەققە، ڕایگەیاند شەڕی هێزەکانی سووریا لە دژی داعش تەنیا بەس نییە و وتی: ئەمە مەترسیدارە بۆ جیهان و پێویستە وڵاتانی هاوپەیمانان هەڵوێستێکی جددی لەسەر ئەم بابەتە بگرنەبەر.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

ڕەققە-داعش لە دوای هێرشەکەی مۆسکۆی رووسیا لە ٢٢ی ئادار کە بووە هۆی کوژرانی ١٤٣ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکە جارێکی دیکە کەوتەوە ڕۆژەڤی جیهان، هەروەها  هێرشی کردووەتە سەر سووریا و شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. چەتەکانی داعش وەک پێشتر هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی وەک ڕەققە و مەنبج و دێرەزۆر و لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.

 

زولەیخا عەبدی، سەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەی ڕەققە، لەوبارەیەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"مەترسییەکان بەردەوامن"

زولەیخا عەبدی جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی تایبەت لە پارێزگای ڕەققە ئەنجامدراوە لەلایەن داعشەوە بە پایتەختی خەلافەتەکە ڕاگەیەنراوە و وتی: ساڵی ڕابردوو ئهێرشکرایە سەر ەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای پارێزگاکەو ئەمساڵیش ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەهەمان شوێن هێرشیان کرایەوە سەر، هێرشکردن لە هەمان کاتدایە، ڕەقە هەموو ساڵێک لەلایەن شانەکانی داعشەوە هێرشی دەکرێتە سەر، ئەو ناوچانەی کە پارێزراون و پهێشتا ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی دەبنەوە، دەتوانین بڵێین هێشتا مەترسی هەیە بەهۆی ئایدۆلۆژیای بەهێزی کاریگەرییەکانی سەردەمی داعش.

 

"وڵاتانی هاوپەیمان جدی نین"

زولەیخا عەبدی وتیشێ: تا ئێستا وڵاتان خێزانەکانی چەتەکانی داعشیان نەگەراندووەتەوە وڵاتەکانی خۆیان، هەروەها هێرشەکەی ڕووسیا نیشانی دەدات کە هەڕەشەی داعش لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامە، بەڵام لە شەڕی دژ بە داعش، هاوکاری هاوپەیمانان لەگەڵ قەسەدە جدی نییە، داعش بەگوێرەی ئەو سزایە دادگایی نەکرا کە شایانی بوو، بۆیە لەوانەیە داعش زیندوو بکرێتەوە.

 

"حکومەتی شام ناتوانێت هەرێمەکە بپارێزێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا زولیخا عەبدی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لەپشت زیادبوونی چالاکییەکانی داعشەوەیە لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهاندا و وتی:  بینیمان دوای پەسەندکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی چی ڕوویدا، لەوانە هێرشی ژێرخان بە ئامانجی لەناوبردنی سەقامگیری، داعش سیاسەتێکی جیهانییە لەبەر ئەم هۆکارە، لە سووریا، کۆمەڵکوژی خەڵکی بێتاوان دەبینین، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی شام ناتوانێت ناوچەکە بپارێزێت بە شێوەیەکی وەک قەسەدە بۆ پاراستنی خاکی سووریا و ئازادکردنی شارە داگیرکراوەکان.