ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شەقامی سالمەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سلێمانی ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا سەدان هاوڵاتی بەشداربوون، هێلەکی سوریان لەبەر کردبوو و ئاڵای سوریشیان بەدەستەوە گرتبوو، تێکڕا هاواریان دەکرد 'نان، ژیان، ئازادی'.
دواتر لەبەردەم باخی گشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا، چەند پارچە هۆنراوە و سرودی تایبەت بە یەکی ئایار پێشکەشکرا، پاشان لەلایەن سالار سابیر ئەندامی کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەی کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار هاتبوو، یەکی ئایار ڕۆژی وەستانەوەیە بەرامبەر ستەم و قازانج ویستی سەرمایەداران، کرێکاران رەگەزی سەرەکی بەرهەمهێنان و گەشەسەندنی وڵاتن، بەڵام وەک کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و یاساکان لەبەرژەوەندی کرێکاران کاری پێناکرێت.
هاوکات ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا کرێکاران بیمەی کۆمەڵایەتییان نییە و ڕێککەوتنی کارکردنیان نییە
ت.پ




