شەهبا
ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین بە دروشمی "بە هێز و ئیرادەوە داگیرکاری تێکدەشکێنین" ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و تێیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستانیان شەرمەزارکرد، بە دەیان گروپ و کەسایەتی لە عەفرین و شەهبا بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵای کۆنگرە ستار و پانکارتی "گارە لەبیر ناکەین، بەڕۆحی بەرخۆدانی گارە داگیرکاری تێکدەشکێنین" بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی بژی بەرخۆدانی گارە، بێ سەرۆک ژیان نابێ وترانەوە.
ڕێپێوانەکە لە ناوچەی ئەحداس لە شەهبا دەستیپێکرد و لە گوندی مەرات کۆتایی پێهات، لە کۆتایشدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هەرێـمی عەفرین شیراز حەمۆ لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەدا: دەوڵەتی تورکیا لە ٢٣ی نیساندا هێرشێکی هۆڤانەی کردە سەر خاکی باشوری کوردستان، ئێمە بە ڕۆحیەتی بەرخۆدانی هەموو ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین و تێکۆشانمان بووەتە ئامانجی داگیرکارانم بۆیە بە بەرخۆدانیمان هەموو ئەو پلانانە پوچەڵ دەکەینەوە.
ت.پ




