سلێمانی
ئێستا، لە شاری سلێمانی، سەدان کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە وەکو شەوی ڕابردوو ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی چەتەکانى جۆلانی و دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
لە کاتێکدا ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم، لە سلێمانی و چەندین شارو شارۆچکەی دیکەی باشووری کوردستانەوە هاوڵاتیان بەرەو دەروازەی سێمێلکاو ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنەڕێ، هەروەها کاتژمیر ١:٠٠ کاروانی دووەم هاوڵاتیانی باشوور لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتن.




