مەخمور
دەوڵەتی تورکیا ٥ی حوزەیران بۆردومانی پارکی شەهید ئاریانی لەناو کامپی مەخموردا کرد، ئەو شوێنەی بۆردومان کرا، شوێنی یاریکردنی منداڵانی کەمپەکە بوو، دوێنێ منداڵان لە هەمان شوێندا گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بۆ ڕایگشتی خوێندەوە.
پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، غوربەت گیان ئارزوو لەسەر ناوی ئەنجومەنی منداڵانی مەخمور بەیاننامەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا: ئێمەی منداڵانی كامپی شەهید ڕۆستەم جوودی، بەهۆی زوڵم و زۆری دەوڵەتی توركەوە، ناچاربووین زێدی خۆمان بەجێبهێڵین، ئێمەیش وەك منداڵان، مافی ئەوەمان هەیە، لە وڵاتێكی ئازاددا، بە ئازادانە بژین".
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کورد بەردەوامە و کوشتنی کورد و منداڵانی کورد نابینێت: "ئەردۆغان، منداڵانی فەلەستین دەبینێت، بەڵام ئەو منداڵانە نابینێت كە خۆی دەیانكوژێت".
ت.پ



