لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ٦ ژن کوژراون

لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ٦ ژن لە چەند وڵاتێکی عەرەبی کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

٦ ژن لە نێوان ٣ بۆ ١١ی ئادار لە وڵاتانی عەرەبی لەلایەن هاوژینی ئێستایان یان هاوژینی پێشوویانەوە کوژراون، زۆربەیان بە بیانووی ناکۆکی خێزانی کوژراون.

 

لە ٣ی ئاداردا پۆلیسی بەسرە لە عێراق ڕایگەیاند، پیاوێک هاوژینەکەی کوشتووە و تاوانەکەی داپۆشیوە بەوەی کە ژنەکە خۆی کوشتووە بە بەکارهێنانی ژەهر، بەڵام  دوای لێکۆڵینەوەیەک کە سەلماندی کە هیچ ژەهر و ماددەیەکی کیمیایی نەدۆزراوەتەوە دەرکەوت کوژراوە، ئەمەش وای لە دەسەڵاتداران کرد لێکۆڵینەوە لەو پیاوە بکەن و دانی بە تاوانەکدا ناوە، بە تۆمەتی کوشتن و شایەتی درۆ دەستگیرکراوە.

 

لە ٧ی ئادار، بنکەی پۆلیسی دلنجات لە پارێزگای بحیرە لە میسر ڕاپۆرتێکی پێگەیشت دەربارەی بوونی تەرمی ژنێکی کوژراو، دوای ئەوەی گەیشتنە شوێنی تاوانەکە، تەرمەکەی بە چەند برینێکی چەقۆوە دۆزرایەوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا و دۆزییەوە کە تاوانبارەکە هاوژینی ژنەکەیە، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە بگەڕێتەوە لای دوای جیابوونەوەیان، بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتوویەتی.

 

لە ٨ی ئادار، لاپەڕەی "فێمینیسساید جەزائیر"، هەواڵی کوشتنی جەمیلە فەرحانی تەمەن ٤٧ ساڵی بڵاوکردەوە کە دایکی منداڵێکەو لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە، لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس لە ویلایەتی تیپازە، بکوژەکە دزێکە هێرشی کردووەتە ژنەکەو ماڵەکەی تاڵان کردووە، لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکرا.

 

لە ٩ی ئاداردا، ژنێک لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە ڕۆژهەڵاتی عەمانی پایتەخت کوژرا.

 

بەیانی ڕۆژی ١١ی ئادار لە گوندی حەمرا دۆم لە ناوچەی نەجح حەمادی.پیاوێک لە میسری سەرەوە تاوانێکی ترسناکی لە دژی هاوژینەکەی ئەنجامداو کوشتی.

 

لە هەمان ڕۆژدا، پیاوێک هاژوینە تەمەن ٤٠ ساڵانەکەی بە چەقۆ کوشت لە ناوچەی ناعور لە عەمانی پایتەختی ئوردن.