لە عێراق لە ماوەی سێ مانگدا ١٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنەسەر ژنان و گەنجان تۆمارکراوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری سێ مانگی ڕابردووی چالاکییەکانی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، لە ماوەی سێ مانگدا ١٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنەسەر ژنان و گەنجان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ
دوێنی ٣٠ی ئەیلوول، عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئامارو کار و چالاکییەکانی وەزارەتی ناوخۆی لە سێ مانگی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.
لە ئامارەکەدا دەستنیشان کراوە، لە سێ مانگى ڕابردوودا ٤٨٠ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی دەرچووە، هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنەسەر ژن و گەنجان تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها حەوت هەزار کەس بەتۆمەتى هەڵگرتنى چەک بە سەرخۆشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون.