ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی فلیبین سەبارەت بە بە بەرزبوونەوەى ژمارەى قوربانییەکانى بوومەلەرزەکەى شەوى ڕابردووی وڵاتەكە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایان کرد، شەوى ڕابردوو بوومەلەرزەیەکى بەهێز بەگوڕى ٦.٩ پلەی ڕێختەر لە ناوچەکانى ناوەڕاستی وڵاتەكە ڕوویدا، زیانى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.
ئاماژە بەوەکراوە بەهۆى بوومەلەرزەکەوە ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٥٠ کەسی دیکەش بریندارن، چەندین ماڵ و باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە.
ئەوەشخراوەتەروو، لە ماوەى داهاتوودا ژمارەی نوێی قوربانییەکان بە فەرمی بڵاودەكەینەوە.




