لە هندستان خۆپیشاندان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەدەچێت

ژنانی هندستان دژی دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێکی ژن دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو بە بەرزکردنەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادییداوای دادپەروەریی و پاراستنی ژنان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی هەفتەیەکە بە هەزاران ژن لە شەقامەکانی هەرێمی کۆلکاتای وڵاتی هندستاندان و ناڕەزایەتی دژی دەستدرێژی کردنە سەر و کوشتنی ژنە پزیشکێک لە کاتی ئەرکەکەیدا دەردەبڕن، بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" داوای دادپەروەری و پاراستنی زیاتر بۆ ژنان دەکەن.

 

لە سەرانسەری جیهان "ژن، ژیان، ئازادی" لەمڕۆدا بووەتە دروشمی بەگژداچوونەوەی هەر نادادپەروەریی و ستەمێک، کە بەرامبەر ژنان و کۆمەڵگە دەکرێت.

 

ژنانی هندستانیش پاش ئەو ڕووداوەی بەسەر ئەو ژنە پزیشکەدا هات لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا و دژی تەواوی ئەو دەستدرێژی زایەندی و ژنکوژیانەی لە کۆمەڵگەکەیاندا ڕوو دەدات و تاوانباران سزا نادرێن لەسەری، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردووەتەوە.