ناوەندی هەواڵ
بەبۆنەی ڕۆژی ١ی حوزەیران کە ڕۆژی جیهانی منداڵانە، تەڤگەری ئازادی شەوە ئاهەنگێکی خنجیلەی بۆ منداڵانی دەڤەری ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە ڕێکخست.
لەم شەوە ئاهەنگەدا شیرینی بە سەر منداڵاندا دابەشکراو بەیاننامەی پیرۆزبایی لەلایەن سۆنیا ئارام خوێندرایەوە و ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز کرا.
هەروەها دەرفەت بە منداڵانی بەشداربوو درا پەیامی خۆیان بگەیەنن و چەند منداڵێک پیرۆزباییان ئاڕاستەی منداڵانی کوردستان و جیهان کرد.




