لە بەسڕە وۆركشۆپێكی تایبەت بە ژینگە ئەنجامدراو مەترسییەکانی بۆردومانی هەرێم باسکرا

بە ئامادەبونی چالاكوانانی ژینگە لە پارێزگای بەسڕەی عێراق وۆركشۆپێكی تایبەت بە ژینگە ئەنجامدراو باس لە مەترسییەکانی بۆردومانی سەر خاکی هەرێم کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پشتگیری مەیدانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەلایەن كۆمپانیای كوتەر ئینتەرناشناڵەوە جێبەجێ دەكرێت، لەلایەن كاروباری نێودەوڵەتی كەنەدا دەستگیرۆیی دەكرێت، ڕێكخراوی ئۆزۆن بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەكان و ڕێكخراوی سەناد بەسڕە بۆ مافەكانی مرۆڤ، بۆ ماوەی دوو رۆژ وۆرك شۆپێكی ڕاهێنانیان ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی كاریگەرییەكانی ژینگەی بەسرە.


ئاماژە بەوەکراوە، راهێنانەكە لەلایەن پسپۆڕانی بواری ژینگە پێشكەش كراوەو باس لە مەترسییەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان كرا.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، زیانەكان و مەترسییەکانی تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر ژینگەی هەرێمی كوردستانیش گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.