چاوەڕوانی دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، ١٢٤ ڕۆژە بەردەوامە

ئامینە شەنیاشار لە ڕۆژی ١٢٤دا لە بەردەم وەزارەتی داد درێژەی بە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی دادپەروەریدایە.

چاوەڕوانی دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، ١٢٤ ڕۆژە بەردەوامە

ئەنقەرە

 

چاوەڕوانی دادپەروەری ئامینە شەنیاشار بەردەوامە، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن کەسوکار و لایەنگرانی ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری ئەوکاتەی ئاکەپە کوژران، شەنیاشار، چاودێری دادپەروەریەکەی لە ڕیحاوە گواستەوە بۆ ئەنقەرە، لە کاتی چاوەڕوانیدا وشەی "٨٤٦ ڕۆژ لە ڕیحا و ١٢٤ ڕۆژ لە ئەنقەرە بۆ دادپەروەری وریاین" دەوتەوە.

 

هەر بەو هۆیەش شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل DEM سەردانی ئامینە شەنیاشاریان کرد.

 

بڕیارە سبەی دانیشتنی دادگای فادل شەنیاشار کە لە زیندانی خەرپێت ڕاگیراوە لە شاری میلێتی بەڕێوەبچێت.