لە ئامارا زەوی بە ڕووەک و گوڵ ڕازاوەتەوە

لە ئامارا لەگەڵ هاتنی بەهار زەوی بە ڕەنگی گوڵ ڕازاوەتەوە، لەو گوندەی کە بۆنی زەوی بڵاودەبێتەوە، کاتێک خۆر ئاوا دەبێت، جوانی سروشت بە تیشکەکانی جوانتر دەبێت، گوندنشینان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ٤ی نیسان دەکەن.

ئورفا

 

ئەو زەویەی دوای نەورۆز گوڵی کرد، مژدەی بەهار دەدات، لە ئامارا کە یەکێکە لە جوانترین شوێنەکان کە گوڵی ڕەنگاوڕەنگی تێدایە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٤ی نیسان گوڵی زیاتر و زیاترتیایدا دەردەکەون، ئەو گوندەی گوڵی بێشوماری تێدا دەژی، مژدەی هاتنی مانگی نیسانە.

 

کوردەکان لە زۆرێک لە شارەکانەوە بۆ ئامارا بۆ ڕۆژی ٤ی نیسان کە ڕۆژی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە ڕێپێوان دەکەن، لە ئامارا چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچێت، کە چالاکییەکانی چاندنی نەمام لە زۆرێک لە شارەکان تا ٤ی نیسان بەڕێوەدەچێت.