ئامادەکارییەکان بۆ ١٥ هەمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسانی مەخموور بەڕێوەدەچێت

١٥ هەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و وەرزشی ٤ی نیسان لە کەمپی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور بەڕێوەدەچێت  کە هەموو ساڵێک ڕێکدەخرێت، ئەمساڵ ئامادەکارییەکان لە ٢١ی شوبات بە پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ دەستیپێکرد و ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە بەردەوامە.

بێرژین کارا

 

مەخمور- لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و وەرزشی ڕۆژی ٤ی نیسان بۆ ڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن ناوچەی پەروەردەی کەمپی پەنابەرانی مەخموورەوە ڕێکدەخرێت و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ ١٥ هەمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسانی لە ٢١ی شوباتەوە بە پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ دەستیپێکرد و ئامادەکارییەکان تا ئێستا بەردەوامن.

 

یەکێک لە مامۆستایانی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور ئاشتی کارا کە بەشێکە لە لێژنەی ئامادەکارییەکانی فیستیڤاڵەکە، سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەزگاکەمان قسەی کرد و ڕایگەیاند کە هیوادارە ئەمساڵ ساڵی ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت.

 

ئاشتی کارا پیرۆزبایی ٤ی نیسانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: " نزیکەی مانگێکە چالاکییەکانمان بۆ پازدەهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و وەرزشی لە ٤ی نیسان دەستپێکردووە، لە ٢١ی شوبات دەستمان بە پاڵەوانێتی تۆپی پێ کردووە، ئەم ئامادەکارییە تا ١ی نیسان بەردەوام دەبێت، بەشێک لە بەشە وەرزشییەکان کۆتاییان هاتووە و بەشێکی دیکەیان هێشتا بەردەوامن، فێستیڤاڵەکە لە ٢ی نیسان بە فەرمی دەستپێدەکات لەگەڵ کردنەوەی پێشانگایەک، لە پێشانگاکەدا وێنە و مۆدێلی دروستکراوی مامۆستایان و قوتابیان پێشکەش دەکرێت، لە ٣ی نیساندا پێشبڕکێی وەرزشی بەڕێوەدەچێت و لە ٤ی نیسانیشدا پێشبڕکێی ڕۆشنبیری وەک سەما و مۆسیقا و زانست لە قوتابخانەکاندا بەڕێوەدەچێت.

 

٤ی نیسان لەدایک بوونی ژن و مرۆڤایەتییە

ئاشتی کارا ڕاشیگەیاند، لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لەدایکبوونی ژن و مرۆڤایەتییە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "٤ی نیسان بۆ ئێمەی کورد شوێنێکی زۆر گرنگی هەیە، چونکە گەلی کورد دان بە ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا دەنێت، ٤ی نیسان بۆ ژنان زۆر گرنگە چونکە ئەو کەسەی مافی بەخشی بە ژنان و جێگەی ژنانی گرتەوە لە چالاکییە سەربازییەکاندا ڕێبەر ئاپۆیە، ئێمە وەک ژنان نەک تەنها لە ڕووی جەستەییەوە یادی ٤ی نیسان دەکەینەوە، چونکە لە سەرەتای لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە ئازادیی ژن بەدیهاتووە و ژنانیش لە ڕووی فیکرییەوە گەشەیان کردووە، هەر بۆیە ئێمە تەنها گرنگی بە جەستەی فیزیکی نادەین.

 

ئاشتی کارا جەختی لە گرنگی ٤ی نیسان بۆ منداڵان کردەوە و وتی: " لە کەمپەکەدا تەنانەت دوای ئەوەی قوتابخانەکان دروستکران، ٤ی نیسان بە فەرمی پێشوازی لێکرا و وەک فێستیڤاڵێکی ڕۆشنبیری و وەرزش ئاهەنگیان بۆ گێڕا و تا ئەمڕۆش بە هەمان شێوە بەردەوامە، بۆ ئەوەی کلتوورەکەمان گەشە بکات ویستمان وەک فێستیڤاڵ ئاهەنگ بگێڕین، لە هەمان کاتدا ٤ی نیسان بۆ منداڵان زۆر گرنگە چونکە منداڵ داهاتووی گەلێکە، وەک ڕێزلێنانێک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کلتوورەکەمان ٤ی نیسان وەک فێستیڤاڵێک پیرۆز دەکەین، ئێمە ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی دروستکردنی جۆش و خرۆش لە نێو منداڵان و پەرەپێدانی ئارەزووی ئەوان بۆ کلتووری فۆلکلۆر و کۆن ئەنجام دەدەین".

 

"پێویستە ٤ی نیسانی ساڵی داهاتوو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاهەنگ بگێڕین"

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاشتی کارا ڕایگەیاند کە ئەمساڵ دەبێت دواهەمین ساڵی گۆشەگیرکردنی جەستەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بێت و وتی: " وەک چۆن لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالان وەک لەدایکبوونی خۆمان و گەلی کورد و گەلی ستەملێکراو دەبینین، دەبێت ئەمساڵ بە ڕزگاری فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێ بهێنین، چونکە فشارێکی زۆر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە، دەبێت کاری زیاتر بۆ ئەوە بکەین کە پێویستە ساڵی داهاتوو لەگەڵ سەرکردەکەمان ئاهەنگی ٤ی نیسان بگێڕین، ئێمە دەبێت هەوڵێکی بەرچاو بدەین چونکە هیچ زانیارییەک لە سەرکردەکەمان لەسەر تەندروستی و بارودۆخی وەرناگرین، هەر بۆیە پێویستە ئەمساڵ دوا ساڵ بێت کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زینداندا بمێنێتەوە و با ساڵێکی دیکە لەگەڵ ڕێبەرەکامن ئاهەنگی ٤ی نیسان بگێڕین."