مین و تەقەمەنی بەجێماو لە ئەفغانستان هەڕەشە لە ژیانی هاوڵاتیان دەکات

سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری قوشتەپەی سەر بە پارێزگای جەوزجانی ئەفغانستان، دوای تەقینەوەیەک دوو کچی قوتابخانەی سەرەتایی گیانیان لەدەستدا و چەند منداڵێکی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری قۆشتەپەی سەر بە پارێزگای جوزجانی ئەفغانستان، ڕایانگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستی لە نزیک قوتابخانەی "جەرقدوق"ی سەرەتایی کچان، دوو قوتابی ئەم قوتابخانەیە بە ناوەکانی موخلیسە و مورسال گیانیان لەدەستداوە و نۆ قوتابیی دیکەش بە سەختی بوون بریندار بوون.

 

چەندین دەیە شەڕ لە ئەفغانستان ئەم وڵاتەی کردووە بە یەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ئاستی زەوی پیسبوو بە تەقەمەنی تێدایە.

 

بە ملیۆنان مین و تەقەمەنی کە لە شەڕی ناوخۆ و بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەجێماوە ساڵانە سەدان هاوڵاتی ئەفغانی بەهۆیەوە دەمرن و هەزاران کەسیش ئەندامەکانی جەستەیان لەدەست دەدەن.

 

ژنان و منداڵان زۆرترین قوربانیی مین و تەقەمەنی بەجێماون لەم وڵاتەدا کە لە هەر ساتێکدا مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات، بەپێی ئاماری خاچی سووری جیهانی، ٨٠٠ بۆ یەک ملیۆن کەس لە ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕەوە کەمئەندام بوون و بۆ درێژەدان بە ژیانیان ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە، خاچی سوور ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار لەو قوربانیانە منداڵ بوون.