چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجەی منداڵدان لە ژنان دەکرێت

دەرمانی چارەسەری بەرگری بۆ جۆرەکانی نەخۆشی چارەسەرنەکراوی شێرپەنجە لە NHS دوای پەسەندکردن بەردەست دەبێت

ناوەندی هەواڵ

 

تەندروستی جیهانی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی تەندروستی باشتر بۆ ژنان، بڕیارە سەدان ژن لە بەریتانیا چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجەی پێشکەوتووی ملی منداڵدان وەربگرن، کە یەکەمجارە لە ماوەی نزیکەی ١٥ ساڵدا لەلایەن خزمەتگوزاری NHS پێشکەش بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پاڵنەرێکی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی ژنان هەیە.

 

خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی سیستەمی چاودێری تەندروستی NHS لە بەریتانیا کە لەلایەن حکومەتەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، یەکێکە لە چوار سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لە بەریتانیا.

 

دەرمانی چارەسەری بەرگری پێمبرۆلیزوماب - pembrolizumab دوای ئەوەی لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی و چاودێری ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕرێت کە ڕێکخەری دەرمانەکانە، دەستبەجێ بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەبێت کە فۆڕمی چارەسەرنەکراوی نەخۆشییەکەیان هەیە، لە ئێستادا ڕۆژانە ٢ ژن بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیان لەدەست دەدەن.

 

پێمبرۆلیزوماب لەگەڵ چارەسەری کیمیاییدا بە نەخۆشەکان دەدرێت، سیستەمی بەرگری جەستە هاندەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، پرۆتینێکی تایبەت دەکاتە ئامانج کە دەرمانەکە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان بسڕێتەوە، داتاکان دەریدەخەن کە دەتوانێت یارمەتی درێژکردنەوەی تەمەنی نەخۆشەکان بە تێکڕای هەشت مانگ بدات.

 

وەزیرەکان ساڵی ڕابردوو بەڵێنیانداوە کە بە بڵاوکردنەوەی یەکەم ستراتیژی باشترکردنی تەندروستی ژنان لەلایەن حکومەتەوە بخرێتە ڕوو، کە لە ئەنجامی جیاکارییە ڕەگەزییەکان ژنان ڕووبەڕووی دەیان ساڵەی نایەکسانی تەندروستی دەبنەوە شێرپەنجە لە سەرەکییەکانی پلانەکەدا بوو.

 

لە بەریتانیا ساڵانە نزیکەی ٢٦٠٠ ژن تووشی شێرپەنجەی ملی منداڵان دەبن، بەپێی ئامارەکانی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، نەخۆشییەکە زۆرترین جار لە نێوان تەمەنی ٣٠ بۆ ٣٤ ساڵیدا دەستنیشان دەکرێت.

 

شێرپەنجەی ملی منداڵدان بە گشتی لە هەموو تەمەنێکدا تووشی ژنان دەبێت، لە ژنانی گەنج، خێزاندار، منداڵ، کار، بەرپرسیارێتی چاودێریکردنیان هەیە. پێمبرۆلیزوماب دەتوانێت پێشکەوتنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان خاو بکاتەوە و کاریگەریی ئەمەش لەسەر ئەو کەسانەی کە شایستەی چارەسەرکردنن دەتوانرێت کەم بکرێتەوە.

 

ئێستا نزیکەی ٤٠٠ ژن کە جۆری پێشکەوتووی نەخۆشییەکەیان هەیە سوودمەند دەبن لە چارەسەری درێژخایەنی تەمەنیان دوای ئەوەی NHS بەریتانی گرێبەستێکی بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی دەرمانەکە لە ڕێگەی سندوقی دەرمانی شێرپەنجەوە ئەنجامداوە.

 

ئەم دەرمانە لە ئێستاوە لەلایەن خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی سیستەمی چاودێری تەندروستی NHS لە بەریتانیا پێشکەش دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەکانی تر، لەوانە ڕیخۆڵە، سییەکان، پێست و مەمک.