منداڵانی بێ ماڵ، دۆخێکی سەختی دەروونی تێدەپەڕێنن

لە بەریتانیا نزیکەی ١٠٠ هەزار ماڵ لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیدا دەژین، کە ئەم ژمارەیەش ئاستێکی نزیکە لە ژمارەیەکی پێوانەیی کە تا ئێستا تۆمارکرابێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خێزانەکان لە بەریتانیا کە لە دۆخی سەختی بێ کاری و هەژاریدا دەژین کێشەی شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە، کاتێک خێزانێک ناتوانن کرێی مانگانە دەبین بکەن ناچار دەبن لەسەر شۆستە و شەقام و شوێنە گشتییەکاندا بژین، هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٩دا حکومەت بەڵێنی قەدەغەکردنی ئەو جۆرە دەرکردنانەی دابوو، کە کرێنشینیان لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانیان دەربکرێن، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە.

 

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣، منداڵانی بێ ماڵ بە ڕێژەی ٨٪ لەسەر ئاستی نیشتمانی بەرزبووەتەوە، دوایین ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی پار نزیکەی ١٠٠ هەزار ماڵ لە بەریتانیا لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیدا دەژین، کە ئەم ژمارەیەش ئاستێکی نزیکە لە ژمارەیەکی پێوانەیی کە تا ئێستا تۆمارکرابێت، ئەم ژمارەیە ئەو خێزانانە لە خۆدەگرێت کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی دەژین و بێ ماڵن کە ئەمەش زیاتر لە ١٢٥ هەزار منداڵ لەخۆدەگرێت کە یەکسانە بە یەک منداڵ لە هەر ١٠٠ منداڵی ئەو وڵاتە، کە هەزارانیان لە هۆتێل، شەقام و شوێنە گشتییەکان دەمێننەوە، ئامارە هاوشێوەکانی سکۆتلەندا دەریدەخەن کە زیاتر لە ٩ هەزار منداڵ لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیدان، ئەمەش بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە.

 

توێژینەوەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی بێ ماڵەکان، لە ساڵی ڕابردوو ڕایانگەیاندووە کە منداڵانی بێ ماڵ و حاڵ زۆرجار دەبێت چەندین جار قوتابخانە بگۆڕن یان زیاتر لە مانگێکی خوێندنیان بە تەواوی لەدەست بدەن بەهۆی ئەوەی ناتوانن لە شوێنێکی دیاریکراودا ژیانیان بەسەربەرن، ڕێکخراوە خێرخوازییەکە دەیەوێت حکومەت یارمەتی خانووبەرە بۆ خێزانە هەژارنشیینەکان زیاد بکات کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە ڕاگیراوە، لەکاتێکدا کرێی خانووبەرە بە ڕێژەی ٧.٥٪ لەسەر ئاستی نیشتمانی بەرزبووەتەوە.

 

حکومەت بەهۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەو دۆخەی بەشێکی زۆری خێزانەکان تیایدا دەژین هۆکاری زیادبوونی بەرچاوی بێ ماڵبوونی خێزانەکان دەبێت، هەڵئاوسانە ئابوورییەکانی وڵاتەکە لە دوای پەتای کۆرۆناوە زیادیکردووە، بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیۆن ماڵ لە ٦٠٠  پاوەند لە ماوەی ساڵێکدا سوودمەند بوون، لەکاتێکدا خانوو بۆ کرێی کۆمەڵایەتی بنیات نراوە.