ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١٨ی نیسان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە گوندی ئەنبەت لە کۆبانێ بۆردومان کرد و ژن و پیاوێکی بریندار کرد.
ڕێکخراوی سارا بۆ تێکۆشان لەبەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان، لە ناوچەی ئەحداس ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکە بڵاوکردەوە و بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی شەرمەزار کرد.
خەبات محەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی سارا ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوەو ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کراو وتی: پیشەنگەکانی شۆڕش هەمیشە دەکرێنە ئامانج بۆ ئەوەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەرنەکەون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئەو هێرشانە بێدەنگن و بێدەنگییەکەیان نیشانەی هاوکارییە لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا، لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کرا لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بوەستن.




