"نووسین ڕێگایەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەر سیاسەتێک بۆ ژنان"
مونیا عرفاوی و ئۆلفا ماوی جەختیان لە گرنگی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تونس کردەوە، کە ئامانج لێی پەروەردەکردنی خەڵکە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی منداڵان و ژنان.
زوهرە مشرقی
تونس- چالاکییەکانی سی و هەشتەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تونس لە ١٩ تا ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ بەردەوامە، بە بەشداریی ٢٥ وڵات بە دروشمی "هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت" ٣١٤ کۆشک کە ١٥٤ کۆشکی تونس و ١٦٠ کۆشکی وڵاتانی عەرەب و بیانییەکان بەڕێوە دەچێت.
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی پێشانگاکەدا، ڕۆژنامەنووس مونیا عرفاوی واژۆی لەسەر کتێبی "هێڵەکانی نێوان دوو ژیان" کرد و ڕاگەیاند، ئەو دەقانەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی دەکاتەوە دەقێک بوون کە بوونەتە خولیای خوێنەران و لە ئێستادا هەفتانە چاوەڕێ دەکەن و داوا دەکەن دەقەکان لە کتێبێکدا کۆبکاتەوە.
وتی: کارەکتەرەکانی ناو کتێبەکەی لە دەرەوەی لۆژیکی کات و شوێن لە چوارچێوەی لۆژیکی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا ڕۆڵ دەبینن، دیدارێکی سەرسوڕهێنەر و سەیر بوو لە کاتی گەشتێکدا لە شەمەندەفەرێکدا کە نەدەگەیشتە هیچ وێستگەیەک کاتێک ناوچە تاریکەکان دەبڕێت، گەشتێکی سەرسوڕهێنەر کە پێویستی بە بلیتی سەفەر نەبوو، نە زانینی سەرنشینەکان، نە هەرکەسێک لەناو کابینەی فڕۆکەوانەکەدا دابنیشێت، تەنها پێویستت بە دڵێکە کە یادەوەرییەکان بپارێزێت، ڕۆحێک کە بەهۆی نائومێدیەوە مات نەبووبێتەوە، وە یادەوەرییەک کە ڕقی لە وردەکارییەکان بێت و بێزار نابێت لە دووبارەکردنەوەی چیرۆکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەقەکانی یەکشەممە" کە وەک گاڵتەجاڕێک دەستیپێکردووە، بووە کتێبێک و دەرچەیەک بۆ ئەوەی خۆی لە چوارچێوەی شێوازێکی نوێی نووسیندا بدۆزێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەنووس و شیکارکەری پسپۆڕە لە کاروباری سیاسیدا نووسین لەسەر مرۆڤەکان و خۆشەویستی و ژیان لە ڕێگەی کارەکتەرەکانەوە کە ئیلهامبەخش بوون بۆی و سوودێکی زۆریان لێ وەرگرتووە لە ژیانیدا.
ئەو دەستی خستە سەر ئەو پەیوەندییە کارلێککار و ناوازەیەی کە دەقەکان دروستی دەکەن کە هەموو یەکشەممەیەک لە لاپەڕەکەیدا بڵاودەکرانەوە و خوێنەران چاوەڕێیان دەکرد و داوای دەکرد و داوایان دەکرد بیکاتە پەرتوکێک، دەڵێت: بیرۆکەکەم بەدڵ بوو و دەستم پێکرد و ئەمڕۆش لە پێشانگای کتێبدا خواستێکی زۆری لەسەرە.
دەبارەی گرنگی نوسین بۆ ژنان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە جۆرێکە لە بەرخۆدان کە لە ڕێگەی نوسینەوە خیان پڕ چەک دەکەن، لە پێناو دەربڕینی هەڵوێست و بۆچوونەکانیان، هەروەها ڕێگایەکی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە هەر سیاسەتێک کە ژنان بەدەر بکات و ڕێگایەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانیان و پێشکەشکردنیان بۆ زانست هەروەها بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری و گۆڕینی ڕاستییەکان چونکە ژنان بە دڵ دەنووسن و کارلێک لەگەڵ هەستەکانیان دەکەن، بۆیە پەیامەکە بەهێزتر و کاریگەری تر دەبێت.
عەفاف بن زادە، بەرپرسی ڕێکخراوی گوندەکان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کۆشکی دیاریکراوی خۆیدا، ئاماژەی بەوەکرد پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تونس گرنگە، بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بکاتەوە لەوەی پشتگیریکردنی منداڵان، و زانینی بەرنامە و چالاکییەکانی، لەسەر بنەمای دوو لایەنە یەکەمیان لەسەر بنەمای پشتگیری دەروونییە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەوی دیکەیان پشتگیری لە خێزان بەتایبەت ژنان بۆ ئەوەی منداڵەکانیان نەبنە قوربانی گرنگە.
پێشانگاکە ڕێکخراوەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت کە لە بوارێکی دیاریکراودا کاردەکەن، ئەمەش جیای دەکاتەوە لە پێشانگە ڕۆشنبیرییەکانی تر.