تاڵیبان بە بیانووی درۆ ڕادیۆی "دەنگی ژنان"ی داخست

تاڵیبان بە بیانووی "پێشێلکردنی سیاسەتی پەخش"، ڕادیۆی "دەنگی ژنان"ی داخست، بەمەش تۆماری خۆی لە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و بێدەنگکردنی دەنگیان تەواو کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان ڕادیۆی ناوخۆیی "دەنگی ژنان"ی داخست، بە بانگەشەی ئەوەی کە لە مانگی ڕەمەزاندا میوزیک پەخش دەکات.

 

بزووتنەوەی تاڵیبان تەنها بەوە ڕازی نەبوو کە کچان لە خوێندن بێبەشبکات و ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر ژناندا سەپاندوویەتی لەو کاتەوەی کە ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد دەستیپێکرد، دوێنێ پێنجشەممە ڕادیۆی "دەنگی ژنان"ی لە بەدەخشان داخست.

 

بەڕێوەبەری بەرپرسیاری ڕادیۆکە، نەگلا شێرزاد، دووپاتیکردەوە کە ڕادیۆکە هیچ جۆرە میوزیکێکی پەخش نەکردووە، بەپێی ئەوەی لەلایەن بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبانەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرنامەکان سەبارەت بە بێبەشکردنی کچان لە خوێندن پەخشکراون، هەر بەو هۆیەشەوە تاڵیبان ڕادیۆکەیان داخستووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕادیۆی "دەنگی ژن" لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتدا گرتووە، ڕووبەڕووی چەندین سەختی و ئاستەنگ بووەتەوە.

 

  بەپێی ئەوەی بەرپرسانی ڕادیۆ پشتڕاستیان کردۆتەوە، چەند جارێک داخراوە، بەڵام دواتر کرایەوە، بۆیە ئەو کارمەندە ژنانە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی سنووردارکردنی جووڵە، ناچاربوون لە ماڵەکانیاندا بەرنامە بەڕێوەببەن.