نەرمین عیسا: دەبێت ژنان لە بەرامبەر ئاستەنگییەکان سەردانەنەوێنن

نەرمین عیسا، لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ژنان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە کار بۆ ژنان بکەن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و وتیشی: دەبێت ژنان لە بەرامبەر ئاستەنگییەکان سەردانەنەوێنن.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە-ژنان بەهۆی نایەکسانی ڕەگەزی و هتد ناچارن بۆ مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیان تێبکۆشن، ئەو ژنانەی کە هەوڵ دەدەن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە دژی سەپاندنی کۆمەڵایەتی بەردەوام بن، فشار و زەحمەتی زۆریان بۆ ماوەتەوە کاتێک کە ئەو کارە دەکەن.

 

یەکێک لەو ژنانە عالیە فەوزی-یە لە گوندێکی دوور لە قاهیرە دەژی، عالیە فەوزی کە ناوێکی خوازراوەو نایەوێت ناوی ڕاستی خۆی بهێندرێت، ماوەی ٣٥ ساڵە بۆ یەکسانی لەم گوندەدا تێدەکۆشێت و لە دژی داوای هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە ئامۆزاکانی بەردەوام بوو لە خوێندن وتی: هاوسەرگیری بۆ خێزانەکان گرنگە بەڵام لەبەر خوێندنەکەم ئەمەم ڕەتکردەوە، ژنان هەمیشە لە جەنگدان ئەوان ناچارن لە پیاوەکان قورستر کار بکەن.

 

جیاکاری لە شوێنی کاردا بەردەوامە

عالیە فەوزی لەیەکێک لەو دامەزراوانەدا کاردەکات کەتێیدا زانست و ئەزموونەکەی وەرگرتووەو ئاماژەی بەوەکرد، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی لەلایەن بەڕێوبەری بەرپرسەوە بووەتەوەو ئەو جیاکارییەی لە شوێنی کاردا ڕوونکردەوە و وتی: وەک پێشکەوتن من باشترم لە هاوپیشە پیاوەکان بەڵام کەمتر لەوان مووچە وەردەگرم، بەشداریم لە سکۆلەرشیپ و چەندین پرۆژە کرد، هەموو جارێک هەوڵم دەدا بەهرەکەم بسەلمێنم، لەهەرکوی داوای کارکرا بە وتنی "تۆ ناتوانیت ئەمە بکەیت'' ڕەتکرانەوە، پیاوان باشترین هەلیان پێشکەش دەکرێت و هەمیشە زۆرترین مووچەیان پێدەدەن، سەرەڕای ئەو زەحمەتەی کە بینیومە، بەڵام وازم لە کارەکەم نەھێنا.

 

دەبێت ژنان بۆ مافەکانیان پشتیوانیان لێبکرێت

نەرمین عیسا، ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەرانی ژنان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بکەن، ئاستەنگی زۆر لەسەر ژنان هەیە، نابێت لەبەرامبەر ئەو ئاستەنگییانەی رێگاکانیان داخستووە سەردابنەوێنن، گرنگە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە کاربکەن و پێویستە ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان پشتیوانیان لێبکرێت، پێویستە ئەوەش ڕوونبکرێتەوە کە ئەو ڕۆڵانەی ئێستا ڕۆڵی ژنان نین.

 

"ڕۆڵی ڕاگەیاندن گرنگە"

نەرمین عیسا ئاماژەی بەوەدا، ڕاگەیاندنیش لەگۆڕینی شێوازەکان لەسەر ڕەگەز و ڕۆڵی کۆمەلایەتی و وتی: پێویستە میدیاو پلاتفۆرمی جۆراوجۆری پەیوەندی کار بۆ ژنان بکەن بۆ ئەوەی لەکۆمەڵگەدا گەشەبکەن، پێویستە بەرنامەی هۆشیارکردنەوە لەسەر چۆنیەتی دەرخستنی شارەزایی ژنان و تێگەیشتنی هەڵە لەبارەی ژنانەوە جێبەجێ بکرێت، من باوەڕم وایە کە ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لە گۆڕینی ئەو شێوازانەی بەسەر ژناندا سەپێندراوە مەزن و بنەڕەتییە.

 

"هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژن و پیاودا نییە"

نەرمین عیسا ئاماژەی بەوەدا، زامنکردنی یەکسانی جێندەری پێویستییەکە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەش بە مانای خۆی گرنگەو هەندێک لە یاساکانی شێوازەکە لە ڕێگەی مەنهەجەکانی پەروەردەییەوە دەگۆڕێن و وتی: هیچ جیاوازییەک لەنێوان ژن و پیاودا نییەو ژنان لەڕێگەی کاری سەرکەوتووەوە ئەمەیان سەلماندووە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا دادگای خێزان دامەزرا و شارەزایان سەیری کەیسەکانی ژنانیان کرد ئەمە بە سایەی دەسپێشخەری 'پلاتفۆرم بۆ مافەکان ئێوە' پەرەی سەندووە، پارێزەرانی ژنان دوای چەندین ساڵ دەستیان بە پاراستنی ژنان کردووە و ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی سەر ژنان بوونەوە.

 

"دەبێت بۆ مافی یەکسان خەبات بکەن"

نەرمین عیسا ئاماژەی بەوەکرد دەبێت کار بۆ ئەوە بکرێت ژنان مافی یەکسانیان هەبێت و وتی: بۆ ئەم مەبەستەش زانینی ژنان گرنگە، لایەنی ئەرێنی قەیرانی ئابووری ئەوەیە کە ژنان کاری جیاواز ئەنجام دەدەن،  بەهۆی دەرفەتە سنووردارەکانەوە، ژنان لە ژیانی کارکردنیاندا زیاتر هەوڵ دەدەن، ژنان لە بازاڕی کاردا چوونە ناو جیهانی پیاوانەوە و لە پیشە جیاوازەکاندا کاری دەستییان پەرەپێداوە، هەروەها ژنان کاری ئاسنگەری دەکەن کە وەک کاری پیاوان سەیر دەکرێت.